جێگره‌وه‌ی پۆلی خوێندن نیه!
بیروڕا 06:47 PM - 2020-04-21.
له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید-19تا هه‌نوكه زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان روبه‌ڕوی گرفتی ته‌ندروستی بوونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌كی راسته‌وخۆ نیه بۆ به‌رگرتن له‌و ڤایرۆسه، حكومه‌ته‌كان به ئامۆژگاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ده‌زگا و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان، راگرتنی ناوه‌نده پیشه‌سازی و ئابووری و بازرگانی و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتیان بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زۆر به گرنگزانیوه، دیاره له كارخستنی هه‌موو ئه‌و بوار و جومگانه كاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كان لێكه‌وتۆته‌وه ،بێگومان راگرتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن كه زیاتر له یه‌ك ملیار و نیو خوێندكاری گرتۆته‌وه ،وه‌ك هه‌ر جومگه‌یه‌كیتر نیه چونكه نه‌ك بۆ ئێستا بۆ ئاینده‌ش زیانی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌ر و ئالیه‌تی پێویستی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، بۆیه رێكخراوی مامۆستایانی جیهانی (( Education International(( و یۆنیسێف و یۆنسكۆ و رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی((ILO)) چه‌ندین رێكخراویتر به جددی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بواره زۆر گرنگه فۆرمه‌له بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێك رێگه چاره‌یان خستۆته به‌رباس له‌وانه خوێندنی ((Online )) هه‌روه‌ها خوێندنی ئه‌لكترۆنی، له‌وباره‌یه‌وه توێژینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی زۆریان بۆ ئه‌و شێوازانه له خوێندن كردووه، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هیچ شێوازێك جێگره‌وه‌ی پۆلی خوێندن نیه، من بۆ خۆشم له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمانه‌ی تایبه‌تن به‌و بابه‌ته له په‌یوه‌ندیدام رای خۆشم بۆیان ده‌ربڕیوه، له‌و روانگه‌یه‌وه داوا له حكومه‌ته‌كان ده‌كه‌ن به ره‌چاوكردنی هۆكاره‌كانی خۆپارێزی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ست پێبكه‌نه‌وه ،وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه بۆ ئه‌و داواكاریه به‌شێك له حكومه‌ته‌كان بڕیاری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یان داوه، بۆ نمونه شانشینی نه‌رویج له 24 ئه‌م مانگه و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتو و ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا له 11 ئایار و به دڵنیاییه‌وه وڵاتانیتریش له‌گه‌ڵ باشبوونی ره‌وشی ته‌ندروستیان بڕیار ده‌ست پێكردنه‌وه ده‌ده‌ن، من ئه‌م رونكردنه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای خۆمان بڵێم ، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته پێشكه‌وتوانه كه له هه‌موو روێكه‌وه وه‌ك ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆجیای تازه به‌راورد.
ناكرێن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان جێگره‌وه‌ی پۆله‌كانی خوێندنیان نه‌بێت ، بۆ ئێمه‌ش بێگومان له وجودی كۆمه‌ڵێك له‌مپه‌ر وه‌ك :
1- راناهاتنی زۆربه‌ی مامۆستایان له‌سه‌ر وتنه‌وه‌ی وانه‌كان به‌و رێگه تایبه‌تیانه .
2- نه‌شاره‌زایی زۆربه‌ی خوێندكاران و قوتابیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای تازه.
3- نه‌بوونی كاره‌بای به‌رده‌وام كه ئه‌مه بۆ خۆی گرفتێكه له باری ئاسایی، ئینجا ئه‌گه‌ر باره‌كه نائاسایی بێت ئه‌وه خراپتر.
4- به هۆی هه‌ژاری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خێزانه‌كان ، به كاربه‌ری ئه‌نته‌رنێت نین، گرانیه‌كه‌شی له‌وێ بوه‌ستێت.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هۆكارانه و لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی رێكخراوه جیهانیه‌كان، هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له ناو پۆل و هۆبه‌كانی خوێندن نیه، باشترین بژارده‌ش ئه‌وه‌یه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چۆن بتوانین ماوه‌یه‌ك بۆ ته‌واوكردنی ساڵی خوێندن فه‌راهه‌م بكه‌ین، تاوه‌كو جارێكی‌تر خوێندكاره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به‌رهه‌ڤیان بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌زمونه‌كان و چنینه‌وه كۆششی ئه‌مساڵیان، پێموانیه ده‌رگه‌ی بژارده‌كانیش داخراوبن ئیتر ئاره‌سته‌مان به‌ره‌و رێگه چاره‌یتر بڕوات، به خۆشحاڵیه‌وه خه‌ریكه هه‌ژمونی ئه‌و به‌ڵایه كه‌مده‌بێته‌وه و لێره‌وه تا چه‌ند رۆژی‌تر پێده‌چێت ره‌وشه‌كه زۆر باشتر بێت، بۆیه ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ده‌وام له (2) ئایار به گونجاو ده‌زانم، ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده رێگریه‌كان درێژه‌یان هه‌بوو و ئه‌و بواره نه‌بوو، ده‌كرێت بیر له مانگی حوزه‌یران بكرێته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌و مانگه‌ش به هۆی ئه‌زمونه گشتیه‌كانی قۆناغی (12) ئاماده‌یی ئاسان نابێت، كه‌وابێت مانگی ئاب گونجاوه بۆ ته‌واوكاری ساڵه‌كه و ئه‌نجامدانی ئه‌زمونه‌كان له كۆتاییه‌كه‌ی و خولی دووه‌میش له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول، ئاساییه وه‌ك بارودۆخێكی جیاكاری ساڵی خوێندنی داهاتو یه‌ك مانگ دوابخرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه زوو ئه‌و بابه‌ته گرنگه دراسه‌ت بكرێت و بڕیاری پێویستیان له لایه‌ن ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به یه‌كێتی مامۆستایانیشه‌وه لێبدرێت، چونكه ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو لایه‌كه و بۆ ئێستا و ئایینده‌شه.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28