riklam

زینی وەرتێ

بابەتی گۆڕاو 01:01 PM - 2020-04-21
.

.

زینی وەرتێ

ئاخ بمرم بۆ كوێرە خەتێ،
كوێرتر لەوەی مەلای خەتێ.
بچێتە ناو تەئریخەوە،
وەك بەزمەكەی زینی وەرتێ.
پێمان بڵێ،
: تێ بگە تێ.
كوڕی بازنە و ناوچە و كەرتێ.
مردن ھەقە،
ئیجاب ناكا لنگە فرتێ،
ئای چەند خۆشە،
چایەكەی دەست باجی عەتێ.
خۆت گێل بكە لە پرینسیپ،
خوو بدەرە شێر و خەتێ.
كەس بە بەلاش نایدا بەكەس،
ران و بەز ی قەلە خرتێ؟!
ئامان وریای شەراكەت بە،
دەزوویەكە زوو ئەقرتێ.
كێ ئەم ئاوە بۆگەنەی رشت،
دەگ دافەتێ؟!
كە ھاتە سەر باسی مەوقیف،
تۆ بیخەرە سەر بەرنامەی،
سوودەكانی گۆشتی قەتێ.
بەڵام بیرت بەچێ،
گیانە موھیمترین كاك فەتحوڵڵا،
كە خۆی سووك كرد،
تێی ئەخوڕن: وەرە فەتێ،
بچێ نا نەچێ،
بیرت نەچێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket