riklam

ده‌رهێنه‌ری تۆم و جێری كۆچی دوایی كرد

هەمەرەنگ 10:14 PM - 2020-04-20
.

.

وێنه‌كێش و ده‌رهێنه‌ری كارتۆنی تۆم و جێری له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆچی دوایی كرد.

ده‌رهێنه‌ر ئه‌مریكی و خاوه‌نی كارتۆنی تۆم و جێری (تشیكی چین) له‌ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 تشیكی چین، توانی 13 زنجیره‌ی درێژ له‌كارتۆنی تۆم و جێری به‌رهه‌م بهێنێت، كه‌ به‌یه‌كێك له‌ كارتۆنه‌ به‌ناوبانگه‌كان له‌جێهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت و منداڵان به‌گشتی بینه‌رێكی باشی ئه‌و كارتۆنه‌ن.

ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی تشیكی چین ساڵی 1924 له‌ئه‌مریكا له‌دایك بووه‌و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 16ی نیسانی 2020 به‌هۆی زۆری ته‌مه‌ن و بوونی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردو دوای چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه‌


PUKmedia ئاژانسه‌كان

7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket