riklam

بەشی پور، سازی ئاوازێكی ڕەسەن

ئەدەب وهونەر 03:00 PM - 2020-04-20
.

.

عەلی رەزا فەیز بەشی پور، یەكێك لەمیوزێك ژەن و دەنگێكی جاویدانی میوزیکی كوردی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و لەكرماشانی شیرین و فەرهاد، كە بەسازەكەی لەگەڵ چەندین گەورە هونەرمەندی كوردو فارس كاری هونەری گەورەی كردوە.


لەدایك بوون

عەلی رەزا فەیز بەشی پور، لەساڵی 1966 لەكرماشان لەدایك بووە، لەخێزانێكی هونەری و هونەردۆستی شارەكەدا ژیاوە، باوكی خولام رەزا فەیزی بەشی پور، یەكێك لەژەنیارە ناودارەكانی مێژووی میوزیكی كرماشان و رۆژهەڵاتی كوردستان بووە، كە هەر لەمنداڵیەوە خۆی بەفێركردنی كوڕەكەیەوە خەریككردوە.

1460159_605905446130752_390122824_n.jpg

خوێندن و بڕوانامە 

عەلی رەزا فەیز بەشی پور، لەشاری تارانی پایتەختی ئێران لە كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی تاران خوێندویەتی و یەكێك بووە لەو كەسانەی كە هەماهەنگ بووە لەناساندنی ئاوازە كوردیەكان و لەسازو تەنبوردا بێ وێنەبووەو هەمیشە جێگەی سەرنجی گەورە میوزیك ژەنەكان بووە.

نننننن.jpg

بەشی پوورو ناوداران

بەشی پور، لەگەڵ چەندین گەورە میوزیك  ژەن و گۆرانی بێژی بەناوبانگی كورد و فارسی ئێراندا كاری كردوە، لەوانە" تاهر یاروەیسی، ئیسماعیل خان موسقەتی، سەید وەلی حوسەینی، سەید قاسم ئەفزەلی، سەید مەحمود عەلوەی، سەید محەمەد ئەحمەدی، سەید ئیمرالە شاه ئیبراهیمی، دەروێش عابدی". 

هەروەها لەگەڵ گەورە گۆرانیبێژی كورد شەهرامی نازری كۆنسێرتی هەبووەو ، لە بەرهەمەكانی لەیل و مەجنون و شیرین و فەرهاد و زوڵەیحاو یوسف و حاتەمی تەی  و رۆستەمی زاڵدا بەشداربووەو سەرپەرشتی كاری میوزیكی كردون.

شاهكارەكانی بەشی پوور

بەشی پور لەوڵاتانی وەكو ئەمریكاو ژاپۆن و فەرەنسا و سویدو چەند وڵاتێكی تر كۆنسێرتی هەبووە، بەتایبەت لە شاهنامەی كوردی لەگەڵ شەهرامی نازری لەئەمریكا دەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبووە، دواتر لەجامەی رەنگین لەگەڵ خاتوو بەهرامە ئەكبەری ئەوەش  یەكێكە لەناوازەترین كارەكانی.

دواتر لەگەڵ كامگارەكان جارێكی تر جامەی رەنگینی تۆماركردوەو دوای بڵاوبوونەوەی جەماوەرێكی زۆری هەبووەو دەنگدانەوەیەكی گەورەی لەهونەری كوردیدا تۆماركرد.


PUKmedia  ئامادەكردنی" سامان یاروەیس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket