riklam

كۆرێك بە لایڤ بۆ یادی رۆژنامەگەری

ئەدەب وهونەر 01:28 PM - 2020-04-20
.

.

لە یادی رۆژنامەگەری كوردیدا ساڵۆنی كوردستانی نوێ لەژێر ناونیشانی دیاردەی گروپەكانی واتس ئەپ و حزبایەتی و گەلەكۆمەكییە سیاسییەكان بە لایڤ كۆڕێك بۆ ستران عەبدوڵڵا ساز دەكات.

سەعات 8ی ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 21-4-2020، لە یادی 122 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردیدا ساڵۆنی كوردستانی نوێ لەژێر ناونیشانی (دیاردەی گروپەكانی واتس ئەپ و حزبایەتی و گەلەكۆمەكییە سیاسییەكان) كۆڕێك بۆ ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازدەكات.

بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە كۆڕەكە بە لایڤ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بلاودەكرێتەوە.

رۆژی 22ی نیسانی هەموو ساڵێك یادی رۆژنامەگەری كوردی دەكرێتەوە چونكە، لە 22ی نیسانی ساڵی  1898دا یەكەم رۆژنامە بە زمانی كوردی بەناوی رۆژنامەی كوردستان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان، كەسایەتی دیاری بنەماڵەی بەدرخانییەكان چاپ و بڵاوكرایەوە.

PUKmedia تایبەت

ف.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket