riklam

كاریكاتێر لە رۆژنامەگەریی گاڵتەجاڕدا

ئەدەب وهونەر 12:23 PM - 2020-04-20
.

.

بەشی یەكەم

رۆژنامەی گاڵتەجاڕ ئەو بڵاوكراوە خولاوانەیە كە جۆرەها بابەتی جیاواز لە هەموو بوارەكانی ژیاندا چارەسەر دەكات، تەنیا لە لایەنێكیشەوە جیاوازی هەیە لەگەڵ رۆژنامەگەری گشتگیردا، ئەویش ئەوەیە كە بەردەوام لە چارەسەركردنی بابەتەكانیدا ستایلی گاڵتەجاڕیی بەكاردێنێت، لەوانەیە پلەوپایەی یەكەم تێیدا بۆ بابەتە ئەدەبیەكانی وەكو چیرۆك و هۆنراوە بێت، لە جیاتی بابەتە هەواڵیەكانی وەكو هەواڵ و راپۆرت و ریپۆرتاج، بەداخەوە لە وڵاتە عەرەبیەكاندا بێبەشن‌ لە‌م جۆرە رۆژنامەگەرییە، سەرەڕای ئەوەی كە سەرەتای سەدەی بیستەم هەتا ساڵانی پەنجاكان و شەستەكانیش بوونیان هەبووە، لەم رۆژنامانەش بۆ نمونە رۆژنامەی (الكشكول) لە میسر و رۆژنامەی (المچحك المبكی) لە سوریا، بەڵام ئێستا دەتوانین لەنێو ناونیشانەكاندا چەندین رۆژنامەی كات بەسەربردن ببینینەوە، كە ستایلی بەپێكەنین هێنان بەكاردێنن نەك گاڵتەجاڕی، و بەشێوەیەكی بنەڕەتی پشت بە نوكتە و ئەدەبی كات بەسەربردن وەكو وشە یەكتربڕەكان و شتی دیكە دەبەستن، هەتا كاریكاتێریش لەم جۆرە رۆژنامەگەریانەدا واباوە كە لە رۆژنامە بیانیە هاوشێوەكان دەگوازنەوە، بۆیە ناتوانرێت ئەم جۆرە رۆژنامەگەرییە بە رۆژنامەگەریی گاڵتەجاڕ دابنرێن، چونكە خاڵی بنەڕەتی لە رۆژنامەگەری گاڵتەجاڕ رەخنەگرتنە، ئەم خاڵەش لە رۆژنامەگەریی كات بەسەربردن وونە و بوونی نیە‌.

واباوه كە كاریكاتێر لە رۆژنامەگەری گاڵتەجاڕدا پلەوپایەكی بنەڕەتی هەبێت، و لەگەڵ ئەدەبی گاڵتەجاڕدا تای یەكەم و دووەمی تەرازووەكه پێكدێنن، بۆیە كاریكاتێر پێویستی بە رۆژنامەگەری گاڵتەجاڕ هەیە بۆ دۆزینەوەی هەناسەدەرێكی پێویست، لە كاتێكدا ئەگەر رۆژنامەگەری گشتگیر بیەوێت زێدەڕۆیی بكات دەتوانێت دە كاریكاتێر بڵاوبكاتەوە، ئەوا رۆژنامەگەری گاڵتەجاڕ ئەگەر بیەوێت كەمڕەویی بكات دەتوانێت بیست كاریكاتێر بڵاوبكاتەوە، بۆیە پێمانوایە كە رۆژنامەگەری گاڵتەجاڕ رۆڵێكی گەورە دەگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی كاریكاتێر، و رێخۆشكردن بۆ بەهرە نوێیەكان و هەل رەخساندن بۆیان، و كردنەوەی دەرگای كێبڕكێی هونەری لە نێوان ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن بەهرەكان، چونكە توانای لەخۆگرتنی ژمارەیەكی زۆر لە نیگارە كاریكاتێریەكانی هەیه لەسەر رووپەڕی لاپەڕەكانیدا.

گاڵتەجاڕی لە رۆژنامەگەری گاڵتەجاڕیدا لە ناوەكەیەوە دەست پێدەكات، هەر لە كاتی هەڵبژاردنی ناوی رۆژنامەكە، دەبێت رەچاوی ئەوە بكرێت كاتێك خوێنەر چاوی بە ناوی رۆژنامە یان گۆڤارەكە دەكەوێت یەكسەر بزانێت كە ئەم گۆڤارە گاڵتەجاڕە، ئەمەش بەدیدەكەین لە زۆربەی رۆژنامە گاڵتەجاڕەكان لە وڵاتە عەرەبیەكاندا، لەنێو ناونیشانەكاندا ئەم ناوانەمان بەرچاو دەكەوێت وەكو (الگبل) و (المزمار) و (الحمارە) و (الخازوق) و (الپعبان) و ئەوانی تر لەو ناوانەی كە ئاماژەن بۆ ناوەڕۆكی بڵاوكراوەكان، هەر كە خوێنەر چاوی بە ناوێكی وەكو (الخازوق) دەكەوێت، یەكسەر دەزانێت كە گۆڤارەكە سروشتێكی گاڵتەجاڕانەی هەیە، بەڵام ئەگەر ناونیشانەكە لە ناونیشانە كلاسیكیەكان بێت وەكو (الاخبار) و (النهار) و (مسا‌و الخیر) و (الرایە) و (الوگن) و ناوەكانی تر، ئەوا خوێنەر قەت ئەوە ناخەمڵێنێت كە گۆڤارەكە سروشتێكی گاڵتەجاڕانەی هەبێت.

PUKmedia ئامادەكردنی/ هەندرێن خۆشناو

ا.jpg

ق.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket