riklam

کاتێک زانیم توشی شێرپەنجە بووم چی روویدا ؟

بیروڕا 11:23 PM - 2020-04-19
.

.

ھاورییان ماویەكی زۆرە بەدوورم لەفەیسبوک بەھۆی توشبوونم بەشێربەنجەی خوێن، لەرابردودا ناوبەناو وەک کارێکی مرۆڤایەتی خوێنم دەبەخشی لەبانکی خوێنی سلێمانی.


جارێکیان لەوێ ئاگاداریان کردم کەناتوانن خوێنم لێ وەرگرن بەھۆی بوونی (ئیلتھابێک) رەنگ بێت بەھۆی ھەلامەتێکی ئاسایی بێت ! بەڵێ وام پێ وترا و ئیتر منیش بایەخم نەدا بەبابەتەکە.


 پاش ماوەێک دێکە وبەھۆی بۆنەێک جارێکی تر چووم بۆ خۆێن بەخشین وراستی ئەوەی ترم لەیادنەمابوو ئەمجارەش بەھەمان شێوە ئاگادارکرام کەناتوانرێت خوێنم لێ وەربگیریت ئیتر گومانم لادرووست بو و پشکنینم کرد لە نەخۆشخانەی ھیوا و زۆر بەرێز دکتور دانا لەوێ ھەواڵی توشبوونم بەو نەخۆشییە ی بۆ پشتراست کردمەوە ..


ھەرئەوساتە زۆر سوپاس گوزاری خوای گەورە بووم بۆ ئەوبەسەرکردنەوەیە. راستە شێرپەنجە نەخۆشیەکی سامناکە و زور بە ئازارە و وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی بۆماوەی شەش مانگ ھەربەدەم خۆشە باسکردنی ، بەلام دلنیابن ھیچ کارێکی خودا بێ حیکمەت نیە، سەرەتای زانینم بەونەخۆشییە تەنھا ھاوسەرەکەم ودکتور نەبەز ی برام ودووھاورێم ھێشتم بزانن ئیتر مندالەکانم وخوشکوبراوکەسوکار بەکەسیانم نەگوت وزیاتر سەرقالی دەوامی دائیرە وبەرنامەی TV و وانەوتنەوە لەکۆلیجی پۆلیس وتەنانەت لەوکاتەداکتێبکم وەرگێرا بۆسەر زمانی کوردی لەبواری ھاتوچۆدا تائەوکاتەی ئازار زۆری بۆھێنانم ودەستم کرد بەوەرگرتنی چارەسەری کیمیایی لەخەستەخانەی ھیوا کەھەرگیز لەچاکەی ئەوخەستەخانە دەرناچم ھەرلەپرسگەیەوە تاکو بەرێوەبەر وبەشی کیمیایی وزۆر بەتایبەتی دکتور دانا، زور سوپاس بۆ خوای گەورە بۆ بەسەر کردنەوە ولوتف ورەحمی بێ پایانی زور سوپاس بۆ ھاوسەرەکەم ومنداڵەکانم کەپشتیونم بوون،زور سوپاس بۆبنەمالەکەم وخزم وکەسوکار وھاورێی دلسوزەکان وکەسایەتییە بەرێزەکان کەگەورەییان نواندووە لەکاتی نەخۆشییەکەم، زۆر سوپاس بۆبەرێوەبەرەکەم بەرێز عەمید فەرەیدون کەزۆر میھرەبان بووە بەدرێژای ئەوماوەیە.


ئێستا باشتر دەزانم کە ئەم نەخۆشییە چەند خەلاتێکی بەنەرخ وبەھادار بو لەلایەن خوای گەورە ،زۆر سوپاس شێرپەنجە کەباشتردونیا وزۆر کەست بۆ ئاشکرا کردم. ئیستا شکور باشم ولەئایندەێکی نزیکدائیشەلا دەست بەکارەکانم دەکەمەوە وبەئەرکی سەر شانم باشتر و چالاکتر دەبم... (وعسی ان تکرھوا شیئا وھو خیرا لکم).


PUKmedia مقەدەم بەختیار محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket