riklam

زیاتر… كەمتر

بابەتی گۆڕاو 01:45 PM - 2020-04-19
.

.

زیاتر… كەمتر

*مرۆڤ بۆ ئەوەی زیاتر بترسێت پێویستە كەمتر بزانێت.
-گابریل گارسیا ماكیز.
*-زەلام بۆ ئەوەی زیاتر تەحەمولی پارتی بكات ئەبێ كەمتر یەكێتی بێت.
-گابریل كۆمەڵەی كۆن.
*-كۆرۆنا بۆ ئەوەی زیاتر بڵاوببێتەوە پێویستە كەمتر ھاتوچۆ قەدەغە بكرێ.
-گابریلی خەستەخانەی شیرەكە.
*-پیاو بۆ ئەوەی زیاتر شیرین بێت مەفروزە كەمتر بكەوێتە ماڵەوە
-گابریل ماركیزی شەرقی.
*-مەكتەب سیاسی بۆ ئەوەی سامی زیاتر ھەبێت ھەقە كەمتر بەیاننامە بڵاو بكاتەوە.
-گابریلی ئیعلام.
*-بۆ ئەوەی زیاتر شانازی بە كوردەوە بكەیت غەصبە لەسەرت كەمتر مێژووی میللەتان بخوێنیتەوە.
-گابریلی مێژوونووس.
*-بۆ ئەوەی زیاتر ئەقڵت گەشە پێ بدەیت كەمتر تەماشی تەلەفزیۆنە كوردییەكان بكە.
-گابریل گارسیا دڵسۆز.
*-بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجت لێ بدەن كەمتر تەنوورەكەت دادەرەوە بۆ خوارێ.
-چاوباشقاڵ گارسیا ماركیز.
*-بۆ ئەوەی زیاتر بچیتە دڵی حكومەتەوە كەمتر باسی شەفافیەت بكە.
-گابریل گارسیای لێزان.
*-ترەمپ بۆ ئەوەی زیاتر پارە لە سعودییە بكێشێتەوە كەمتر باسی خاشقچی دەكات
-گابریل گارسیای واشنگتۆن پۆست.
*-بەو پەڕلەمانتارە بڵێن ئەگەر ئەیەوێت زیاتر حەیامان نەبات با كەمتر بە عەرەبی قسە بكات.
-گابریل گارسیای كۆلیژی زمان
*-ئەوی بیەوێ زیاتر بەختی بكرێتەوە پێویستە كەمتر گوێ بە ئەخلاق بدات.
-گابریلی پەیوەندییە گشتییەكان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket