كانگای شه‌ڕ!
بیروڕا 01:03 PM - 2020-04-19.
مخابن،هه‌ركتێك باس له جیاوازی نێوان (سه‌ركرده سیاسیه‌كان) ده‌كرێت له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌ت، له‌بری ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌كه له‌جیاوازی "دیدی سیاسی" بمێنێته‌وه ، ڕاسته‌وخۆ ده‌گۆڕێته سه‌ر جیاوازی نێوان دوو كۆمه‌ڵگا ، دوو مرۆڤ ، دوو كلتور ، دوو ناوچه.
به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌مێژوو ، ده‌بینین كۆمه‌ڵگای كوردی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ، بێ شه‌ڕ نه‌بوه ، ده‌بێت له‌خۆمان بپرسین ، ئایا هه‌میشه (شه‌ڕ) له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌ر مێزه‌كانی تاران وبه‌غداد و ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شقه‌وه داتا كراوه و وه‌ك بۆمبێك هه‌ڵدراوه‌ته ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌وه تاكو بته‌قێته‌وه‌و سه‌ره‌نجام شه‌ڕی "ناوخۆ" هه‌ڵبگیرسێته‌وه ، یاخود (بونیادی شه‌ڕ) ئاوێزان بوه له‌گه‌ڵ كلتور و بونیادی تاكی كورد-دا ، هیچ كاتێك به‌ڕێككه‌وتنێكی ده‌ره‌كی دژی كۆمه‌ڵگایه‌ك وه‌ك تاكه فاكته‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان نابێت به(شه‌ڕی ناوخۆ) ، به‌ڵكو پێویسته له‌ناوخۆی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌شدا هه‌لومه‌رج و ئاماده‌گیه‌ك هه‌بێت ، چ له‌سه‌ر ئاستی تاك و چ له‌سه‌ر ئاستی بڕیاربه‌ده‌ستی سیاسی تاكو هاوكێشه‌كه یه‌كسان بكات.
له‌پاڵ گه‌له‌كۆمه‌كێی دراوسێكانمان و هه‌وڵدانیان بۆ تێكدانی مێژوو و مه‌عریفه و مۆڕاڵی ئێمه ، بونیادی شه‌ڕ له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا به‌رجه‌سته‌یه ، ناكرێت وڵاتانی دراوسێ و سه‌ركرده سیاسیه‌كانمان به‌تاوانباری یه‌كه‌م و كۆتا بزانین له‌سه‌ر ئه‌م بونیاده ، به‌ڵكو خودی خۆشمان به‌شێكی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌مان له‌سه‌ر شانه ، به‌نمونه‌یه‌ك ڕونتر مه‌به‌سته‌كه‌م ده‌رده‌بڕم ، خوێندكارێك كه هیچ كه‌سێك له خانه‌واده‌كه‌ی بڕوانامه‌ی زانكۆیی نیه یاخود به‌هۆی بڕوانامه‌یه‌كه‌وه كاری ده‌ستنه‌كه‌وتووه ، ئه‌سته‌مه هه‌مان دیدگای خوێندكارێكی تری هه‌بێت كه له‌خانه‌واده‌كه‌یدا هه‌مویان به‌هۆی بڕوانامه‌كانیانه‌وه كاریان ده‌ستكه‌وتوه ،جیاوازیه‌كی زۆر به‌دی ده‌كرێت له دیدگای ئه‌م دوو بونیاده‌دا بۆ خوێندن و بڕوانامه و كاریش ، ئێمه‌یه‌كیش كه بێ شه‌ڕیمان نه‌بینیوه ، جیاوازین له‌تاكی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌شه‌ڕی نه‌دیوه.
ناكرێت به‌هۆی ئه‌م هۆكاره‌وه به‌رپرسیاریه‌تی كۆتایی هه‌موو ئه‌و بڕیاربه‌ده‌ستانه‌ی فه‌رمان ده‌كه‌ن به‌ته‌قاندنی فیشه‌كه‌كان بۆسه‌ر دڵی هاونیشتیمانیه‌كه‌مان له‌بیربكه‌ین ، هه‌رچه‌ندێك ئاماده‌گی ته‌واو هه‌بێت بۆ دروستبونی شه‌ڕ له‌كۆمه‌ڵگادا ، "ئه‌قڵیه‌تی سیاسی" ده‌توانێت ئه‌م ئاماده‌گیه بگۆڕێت بۆ "پێكه‌وه‌ژیان" و "یه‌كتر قبوڵكردن" و "لێبوردن" ، به‌داخه‌وه (كایه‌ی سیاسی) ئێمه نه‌ك ئه‌و توانایه‌ی نیه به‌ڵكو ده‌بێته هۆی بێهیوایی و یه‌كترشكاندن ، به‌ره‌و پێشچون و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهاتی تاك و خۆشگوزه‌رانی بۆ تاك و زه‌مینه‌سازی بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین ، ئه‌گه‌ر له وڵاتان به‌بڕیاری "ئه‌قڵیه‌تێكی سیاسی لێهاتوو" فه‌راهه‌م كرابێت ئه‌وا له‌لای ئێمه هێشتا كار بۆ ناوچه‌گه‌رێتی و زه‌قكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان ده‌كرێت ، هه‌رچه‌نده سیاسه‌ت به‌ئامانجی ئه‌و كاره نه‌كرابێت به‌ڵام لێكه‌وته‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه دراوه ئه‌وه‌بوه.
مێژووی گه‌لی ئێمه پڕیه‌تی له چه‌رمه‌سه‌ری و ئه‌نفالكردن و كیمیاباران و شه‌ڕی "كورد به‌كورد" ، گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئینتیمای حزبیه‌وه خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی ئه‌م نیشتیمانه و جه‌رگ سوتانی دایكی ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له ، نات وه‌ستێنێت له‌وه‌ی به‌شێك نه‌بیت له‌دوباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی "شه‌ڕی براكوژی" ،ئه‌وا تۆ بارته‌قای یه‌ك سوپا به‌ته‌نها هاوكاری دوژمنانی كوردت كردوه ، چی دی با جیاوازی "دیدی سیاسی" نه‌كه‌ینه هۆكاری یه‌كترقبوڵنه‌كردن و پێكه‌وه‌نه‌ژیان ، با لێگه‌ڕێین جیاوازیه‌كانیان به‌لێك تێگه‌یشتن و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئێمه‌ش كایه‌ی سیاسی و كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك نه‌كه‌ین!
شه‌ماڵ دوكانی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17