riklam

نوێنه‌رێك: پێویسته‌ ژنان له‌كابینه‌كه‌ی كازمیدا به‌شداریان پێبكرێت

ژنان‌ 07:43 PM - 2020-04-18
.

.

ئه‌ڵماس فازیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ژنان به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقدا به‌شدار بن.

ئه‌مڕۆ 18-4-2020 ئه‌ڵماس فازیل له‌ لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia ده‌ڵێت: پێویسته‌ ژنان به‌ كرده‌یی له‌كابینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو مسته‌فا كازمیدا به‌شدار بن. پێویستیشه‌ به‌شداریكردنیان كایه‌كانی جێبه‌جێكردن و یاسادانان بگرێته‌وه‌.

ئه‌ڵماس وتوشیه‌تی: له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیدا ته‌نها وه‌زاره‌تێك له‌لایه‌ن ژنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا، ئه‌ویش وه‌زاره‌تی ژنان بوو، به‌ڵام دواتر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو لیژنه‌ی ژنان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوایان له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو مسته‌فا كازمی كردبوو كه‌ وه‌زاره‌تی ژنان بخرێته‌وه‌ ناو كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها 1/3 ی كورسییه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ به‌ ژنانی به‌توانا پڕبكرێنه‌وه‌.

PUKmediaتایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket