جیهان له‌دوای په‌تای كۆرۆنا به‌ره‌و كوێ ؟
بیروڕا 03:42 PM - 2020-04-18.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
•په‌تای كۆرۆنا مێژووی جیهانی كرده دوو قۆناغی زۆر لێك جیاواز له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا و بوه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی هه‌موان سه‌یری جیهان بكه‌ن له پێش كۆرۆنا و له‌دوای كۆرۆناوه وه‌ك خاڵێك و وێسگه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه. زۆرێكیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه كۆكن كه نابێت جیهانی پێش كۆرۆنا هه‌روه‌كو خۆی بمێنێته‌وه و به‌هه‌مان دید و تێڕوانین و پلان و پێوانه و تێگه‌یشتن بۆ ڕووداوه‌كان و ململانێكان و چاره‌سه‌ریه‌كان و كاره‌سات و هه‌ڕه‌شه‌كان و قه‌یرانه‌كان بڕوانن.چونكه كۆرۆنا هه‌ندێك ڕاستی تاڵی وه‌بیر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی هێنایه‌وه له زلهێزه‌كانه‌وه تا هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له كه‌سایه‌تی و حكومه‌كه‌ان و كۆمپانیاكان و ..هتد. كه ته‌نها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانه‌كان ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌ر وڵاتێك یان ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌ك نیه،به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موانه و هه‌موو جیهان پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه و هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێت هه‌موانیش پێكه‌وه به‌رگری بكه‌ن و هه‌وڵی زاڵبون به‌سه‌ریدا بده‌ن،ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ته‌نها ڕاگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م په‌تایه به‌س نیه،به‌ڵكو ده‌بێت به‌هه‌مان هێز و توانا و پێكه‌وه‌ییه‌وه كار بكه‌ن بۆ بنه‌بڕكردنی ئاسه‌واره خراپه‌كانی و ڕێگه‌گرتن له زیاتر قوڵبونه‌وه و شۆڕبونه‌وه‌ی بۆ ناو ته‌واوی ئۆرگان و جومگه‌كان ژیانی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ..هتد.
• كۆڕۆنا بۆ خۆشی بریتیه له ڕووداوێك له‌و زنجیره دوورودرێژه‌ی ڕووداوه‌كان كه به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا دێن و نه‌یه‌كه‌م ڕووداو ده‌بێت و نه دواهه‌میش ده‌بێت،به‌ڵكو ڕه‌نگه له‌دوای كۆرۆناش جۆره‌ها ڕووداو و په‌تا و ناخۆشی و نه‌خۆشی و قه‌یرانی تر بێنه پێشه‌وه كه له‌ئێستادا له خه‌یاڵدانی هیچ كه‌سێكماندا نه‌بێت.كه پێویسته مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان خۆی ئاماده بكات و پلانی زانستی و واقعی هه‌بێت،نه‌ك وه‌ك كۆرۆنا كه هیچ وڵاتێك له زلهێزه‌كانه‌وه تا هه‌ژاره‌كان هیچیان نه‌پلان و نه خۆئاماده‌كردنیان هه‌بوو هه‌ربۆیه زۆرترین ژماره توشبون و كه‌رتی ته‌ندروستی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێك وڵات هێنده كاریگه‌ربوه كه شڵه‌شاژنی ته‌واوی پێوه دیاره و حكومه‌ته‌كان ده‌سته‌وستان ماونه‌ته‌وه.
• هۆكاری زاڵنه‌بوون به‌سه‌ر كۆرۆنادا وه‌كو په‌تاكانی تر ،بریتیه له توندبونه‌وه‌ی ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه نه‌بونی هه‌مئاهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی له نێوان وڵاتاندا ئه‌مه‌ش بریتیه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بێ سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌هێزی خاوه‌ن بڕیار له جیهاندا, كه هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا تاكه زلهێزی دونیایه به‌ڵام له‌هه‌موان ده‌سته‌وستان تر ده‌ركه‌وت له‌م قه‌یرانه‌دا.هه‌ربۆیه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كاری پێكه‌وه‌یی گه‌ره‌كه و هیچ وڵاتێك به‌ته‌نها ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بكات چونكه ئه‌م په‌تایه نه سنووره‌كان و نه نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به‌كان ناناسێت و هه‌موانی تێپه‌ڕكردوه و ئاشتی ته‌واوی جیهانی خستۆته به‌ر مه‌ترسیه‌وه.چونكه به‌داخه‌وه هه‌ر وڵاته و به‌ته‌نها له‌خه‌می خۆیدایه و ده‌ڵێت ((من)) و ناڵێت ((ئێمه))كه ئه‌مه بنه‌چه‌ی كاره‌ساته‌كه‌یه.بۆیه ده‌بێت هه‌موان هه‌وڵ بۆ پاراستنی تاك به‌تاكی مرۆڤایه‌تی بده‌ن له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت چونكه پاراستنی تاكێك پاراستنی هه‌موو جیهانه.جاكاتێك زلهێزێكی وه‌ك ئه‌مریكا یان چین یان ئه‌وانی تر تووشی ئه‌م په‌تایه ده‌بن نابێت ئه‌وانی تر له‌دووره‌وه سه‌یر بكه‌ن و به‌جێیبێڵن بۆ چاره‌نوسی خۆی،چونكه شكستهێنانی زلهێزه‌كان شكستهێنانی ئه‌وانی تریشه.ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌م قۆناغه‌دا سیسته‌مێكی جیهانی باوه‌ڕپێكراو نیه،ئه‌وه‌تا تائێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆنه‌بۆته‌وه بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ئه‌م په‌تایه كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتیه له پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و جیهان.
• كۆڕۆنا له‌گه‌لێك بواردا كاریگه‌ری خراپی به‌جێهێشتوه ،هه‌ر له بواری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و و سیاسی و..هد.له‌بواری ئابوری‌دا بۆنمونه ته‌نها له ئه‌مریكادا 25 ملیۆن كه‌س بێكار بوون و بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مریكا توشی كورتهێنان هاتوه به‌بڕی 1 تریلیۆن دۆلار و ئابوری لێكهه‌ڵوه‌شاندوه و بۆته هۆی زیادبوونی قه‌رزی ده‌ره‌كی و زیادبونی كورتهێنانی بودجه و ده‌یان گرفتی تر. جائه‌مه به‌سه‌ر ئه‌مریكادا هاتبێت ئه‌وا بۆ ئه‌وانیتر زۆر خراپتر بوه كه له بنه‌چه‌دا ئابوریه‌كانیان لاوازه یان تاك سه‌رچاوه‌یه.له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به ملیۆنان منداڵانی بێ به‌خێوكه‌ر هێشتۆته‌وه كه ئه‌مانه بۆ ئاینده ده‌بنه بارگرانیه‌كی زۆر به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كانیانه‌وه. له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه ئه‌وه‌تا تا ئێستا زیاد له 2ملیۆن كه‌س توشبوه و زیاتر له 100هه‌زار كه‌سیش مردوون.له‌ڕووی سیاسیه‌وه،ڕه‌نگه جیهان وه‌كو خۆی نه‌مێنێته‌وه و جیهانی سه‌رمایه‌داری مایه‌پووچ و تووشی شكست و داڕمان ببێته‌وه و به‌ره‌و كۆتایی ته‌مه‌ن و ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی بچێت،به‌هۆی زیادبون و گه‌وره‌بوونی هه‌ژموونی چینی سۆسیالیستی كه به‌ڕاستی بۆته مۆته‌كه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر دونیای سه‌رمایه‌داری كه‌ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ هێنانه ئارای سیسته‌مێكی نوێی جیهانی دوور له تاك جه‌مسه‌ری ئه‌مریكا و ڕه‌نگه چه‌ندین جه‌مسه‌ری به‌هێزی تر سه‌رهه‌ڵبده‌ن و ئه‌مه‌ش واده‌كات دونیای دوای كۆرۆنا زۆر جیاواز بێت له پێش كۆرۆنا.به‌دووریش نازانرێت ئه‌م په‌تایه‌ش جۆره جه‌نگێكی بایۆلۆژیش بێت له‌نێوان ئه‌مریكا و چیندا له‌چوارچێوه‌ی ململانێ سیاسی و ئابوری و ته‌كنه‌لۆیه‌كانیاندا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ڕابه‌رایه‌تیكردنی جیهان.
• بۆیه جیهانی دوای كۆرۆنا ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك كێشه‌ی تر ده‌بێته‌وه له‌وانه:
• برسێتی و هه‌ژاری ئه‌و خێزان و منداڵانه‌ی كه به‌خێوكه‌ریان نه‌ماوه.
• ڕاوه‌ستان و گه‌شه‌نه‌كردنی ئابوری جیهانی كه ڕه‌نگه له وه‌ستانی ئابوریی گه‌وره‌ی ساڵی 1992 خراپتر بێت.
• گرانبوونی نرخی كه‌لوپه‌ل و كاڵاكان.
• هه‌ڵئاوسان و مایه‌پووچبوونی گه‌لێك له كۆمپانیا و كارتێله ئابوریه‌كان.
• ناجێگری له دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی جیهاندا دروست ده‌كات.
• سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگه جیاوازه‌كان به‌هۆی بێكاری و برسێتی و گه‌شه‌نه‌كردنی ئابوریه‌وه.
• بۆیه ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌دا بپرسرێت كه : كێ به‌رپرسه له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه؟ كێ ڕێگر بوو له دژایه‌تیكردنیشی ؟ كێ به‌رپرسه له مردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی توشبوان و مردوان ؟
• بۆیه به‌هه‌ق ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی گیانی مرۆڤه‌كان بێت كه به‌نرخترین بونه‌وه‌ره له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی چونكه ده‌ركه‌وت نه سه‌روه‌ت و نه سامان و نه ده‌سه‌ڵات نه‌یانتوانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م په‌تا نه‌گریس و كوشنده‌یه ببنه‌وه، ئه‌ركی هه‌موانه كه له ئێستاوه له‌خه‌می چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی كۆرۆنادا بن.له‌هه‌مووشی گرنگتر ده‌رخستنی ڕاسته‌یكان و نه‌شاردنه‌وه‌یه‌تی چونكه ته‌نها به ده‌رخستن و ئاشكراكردنی ڕاسته‌یه‌كان زووتر ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ره‌كان،به‌شاردنه‌وه‌شی كاره‌سات و ماڵوێرانی زیاتر بۆ مرۆڤایه‌تی دێننه كایه‌وه.زۆر دوور نیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م په‌تایه مردوون حاڵیان باشتر بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه دوا كۆرۆنا ماونه‌ته‌وه له‌به‌ر هه‌موو كێشه و گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له‌دوای قۆناغی كۆرۆناوه.
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19