riklam

لامەرکەزییەتی زانکۆکان

بیروڕا 09:29 PM - 2020-04-17
.

.

زانکۆ ده‌زگایه‌کی رۆشنبیریه‌کار ده‌کات بۆ گه‌شه‌کردنی ئه‌قڵ وهزری کۆمه‌لگا، زانکۆکان له‌ جیهان کار ده‌که‌ن بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا وه‌ به‌ پێی توێژینه‌وه‌کان که‌م شوێن هه‌یه‌ له‌ جیهان زانکۆی تیا نه‌بێت بۆی بتوانن خزمه‌تی کۆمه‌ڵگای خۆیان بکه‌ن و کێشه‌ لۆکاڵیه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، زانکۆکان ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بن وه‌ به‌ پێی سیسته‌می ناناوه‌ندی (لامرکزی) خزمه‌تی زانست وکۆمه‌ڵگا بکه‌ن ،سه‌ربه‌خۆیی زانکۆکان له‌ لایه‌نی دارایی و کارگێری وزانستی خزمه‌تی زیاتر ئه‌گه‌یێنێت به‌ زانکۆ و کۆمه‌ڵگا وخوێندکاران،به‌ پێی یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی / هه‌رێمی کوردوستان (یاسای ژماره‌١٠ ساڵی ٢٠٠٨ به‌شی پێنجه‌م / ماده‌ی هه‌شته‌م تا سێزده‌م) رۆڵی زانکۆکان ده‌سه‌لمێنیت و(یاسای ژماره‌ ٨٦ ساڵی ٢٠١٧) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که‌ له‌ وقائعی کوردوستان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ یاسای سه‌ربه‌خۆیی دارایی وکارگیری زانکۆکان به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌سه‌لمێنێت ، که‌ ئیستا به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی دارایی کاری پێ ناکرێت، ئه‌م کارانه‌ مه‌ترسی ئه‌خه‌نه‌ سه‌ر کواڵیتی خوێندن و پاراستنی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندکارانی ئازیز.

(جێ به‌جێ کردنی یاساکان وناناوه‌ندی " لامركزی" کارگێری ودارایی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه‌).


 

PUKmedia  پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دکتۆر ئالان فریدون علی سه‌رۆکی زانکۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket