riklam

سوودەكانی خواردنەوەی ئاولیمۆ لەخورێنی

هەمەرەنگ 10:33 PM - 2020-04-16
.

.

دكتۆر یەلینا كالان شارەزا لەبواری خۆراك دەڵێت: خواردنەوەی ئاولیمۆ لەخورێنی دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش و خاوێنكردنەوەی جەستە لە مادە ژەهراوییەكان.

یەلینا لەپێگەی تایبەتی خۆیدا لە ئینستیگرام نوسیویەتی:  لەو كاتانەی كە گەدە خاڵییە، ئاولیمۆكە هانی گەدە دەدات كە زەرداوێك دەربكات،  ئەگەر گەدە پاشماوەی خۆراكی تێدا مابوەوە، ئەوا لیمۆ و زەرداوەكە پێكەوە یارمەتیدەر دەبن بۆ هەرس كردنی ئەو پاشماوەیە.

هەروەها خواردنەوەی ئاولیمۆ یارمەتی ریخۆڵە دەدات لەخاوێنبوونەوی لە مادە ژەهراوییەكان. وەك دەزانین، كۆئەندامی هەرس هەتا خاوێن بێت، كرداری دابەزینی كێش كاریگەرتر دەبێت.

خانمی پسپۆڕی خۆراكەكان وتوشیەتی: ئاولیمۆ رۆڵی هەیە لەباشكردنی دۆخی  پێست و توێكڵی پێست، لەبەرئەوەی  ئاولیمۆ  ژمارەیەك جۆری ڤیتامین و مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە كە یارمەتی باشكردنی دۆخی پێست و نەرمونیانی توێكڵی پێست دەدەن، هەروەها پیربوونی پێست هێواش دەكات. یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لەچرچولۆچییە ووردەكان، هەندێك كاری تایبەت بەپێویست نازانرێت.

ئەو پسپۆڕەی خۆراك ئاماژە بەوەش دەكات كە ئاولیمۆ دەبێتە مایەی باشكردنی باری تەندروستی ماسوولكەكان، لەبەرئەوەی  ئاولیمۆ جەستە لە بۆریك ئەسید پاكدەكاتەوە، لەگەڵ بەرەو هەڵكشانی تەمەن و بەرنامەی ناتەندروستی خۆراك، ئەگەر هەیە لەنێو ماسوولكەكاندا كۆببێتەوە و ببێتەهۆی هەوكردن.

یەلینا دەشڵێت: خواردنەوەی ئاولیمۆ بەرگری لەش زیاد دەكات، قەرەبووی بڕی  ڤیتامین C تیاچوو دەكاتەوە، سەرئەنجام یارمەتی لەش دەدات بۆ بەرگری لە ڤایرۆسەكان. لەبەرئەوەی پێكهاتەی ئەم خواردنەوەیە پۆتاسیۆمیشی تێدایە، ئەوا باڵانسی ئاو و خوێ‌ لەجەستەدا باش دەكات.

هاوكات ئەو شارەزایەی بواری خۆراك لەبەكارهێنانی ئاولیمۆدا هۆشداری  ئەداتە ئەوانەی كە گرفتیان لە گەدەو ریخۆڵەیاندا هەیە، وە یان هەستیارییان لە خواردنی لیمۆدا هەیە. هۆشداریش ئەدات لەزۆر بەكارهێنانی ئاولیمۆ كە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بەمینای ددانەكان، بۆیە دەبێت دوای خواردنەوەی كوپێك لەئاولمیۆ، ددانەكان جوان بشۆرێن و پاكبكرێنەوە.

PUKmedia/ تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket