riklam

کورد ژینگە دۆستە یا نادیدەگر

بیروڕا 06:16 PM - 2020-04-16
.

.

لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا

ئایا کورد ژینگە دۆستە یا نادیدەگر

ساڵڕۆژی کیمیابارنی بالیسان و شێخ وەسانان بوە بۆنەی دەرکردنی بڕیارێک لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە کە رۆژی ٤/۱٦ بکاتە رۆژی ژینگەی کوردستان. وەک هێمایەک بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە.

لەم سۆنگەیەوە ئایا تەنیا ژینگەی سروشتی یا ژینگەی سیاسی و نیشتمانی و ژینگەی درونیمان پێویستە پاک راگرین. لەهەمان کاتدا پەرە بە هۆشیاریی ژینگەیی بدەین.

لە دۆڵی بالیسان و شێخ وەسانان ساڵی ۱۹۸۷ زیاتر لە ۲٦٤ هاوڵاتی بە غازی کیمیایی شەهید بون و ٤٠٠ هاوڵاتی تریش برینداربون.

شاخ و کانی و رەزو باخەکان کیمیاباران کران، دوای سی و سێ ساڵ لە ناوجەرگەی خاکی کوردستانی عیراقدا براکان  نزیک لەو دەڤەرەی، کە تا بەعس هەبوو ئارامیان نەدی. ئینجا شەڕی ناوخۆو، ئێستاش دڵە راوکێی جارێکی تر لە ترۆپکی بێمتمانەیی دەچێنرێتەوە؟ لەپێناوی چی؟لەبەرخاتری کێ؟ بە چ ئامانج و مەبەستێ؟.

هەموو دونیا لەماڵەوە کەرەنتینە کراوەو تازە بەتازە ئێمە دەمانەوێ ماڵ جیایی بکەین و  دوژمنەکانمان کەم دایاننەبڕین و کەم ترازانیان نەکرد، خۆشمان وا خوێ ئەکەینە برینەوە.

دەرس لەمێژوو ئەڵێی کوردی لێ بەدەر کراوە؟!

ئەو ژینگە جوانەی کوێستانەکان با بپارێزرێن لە پەلاماری ئەم وڵات و ئەو وڵات. 

بەپێی مادە ۳۳ لەدەستوری هەمیشەیی، مرۆڤ مافی ژینگەیەی تەندروست و پاکی هەیە بۆ ژیان و برەودان بە چالاکیەکانی.

لەهەمان کاتدا بڕیاری پەرلەمان لە ساڵی۲٠٠۷ بۆ دانانی ئەم رۆژە بە رۆژی ژینگەی کوردستان لەمەغزادا هەڵگری چەندین دەلالەتە. بۆیە ئەرکی دەسەڵاتە گشتیەکانە هۆشیاری ژینگەیی زیاتر پەرە پێبدەن و پارتەکان ژینگەیەکی ئارام لە ململانێ و کێبڕکێ لە خزمەتی خەڵک و بەها بەرزەکان پەیڕەو بکەن.

هەموو دونیا سەرقاڵی راگرتنی باڵانسە بۆ ژینگەیەکی شیاو. چونکە تامرۆڤ جوڵەو چالاکی زیاتر بێ لەسەر ئەم ئەستێرەیە پێویستی بە پاکڕاگرتنیشی هەیە.

بابەتی ژینگەیەکی پاک بەشێکە لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ بەپێی پێوەری نەتەوە یەکگرتوەکان،

لە کوردستانیشدا زیاتر لەهەر وڵاتێکی تر بایەخدان بە هوشیاری ژینگەیی پێویستترە چونکە ناوچەی شەڕو کیمیاباران کراوە.

ئەرکی تاکەکان کەمتر نیە لە دەسەڵاتەکان.

لەسەر ئاستی جیهانیش دۆخی ئێستا جێی رامانە بەهۆی فشار لەسەر ژینگەو سروشت بە یەکێک لە هۆکارەکانی پەیدابونی ڤایرۆسی کۆرونا دادەنرێت و هەموو مرۆڤایەتی گیرۆدە کردوەو ژیان و سیستەمی ئابوری جیهانی و سیاسی و تەنانەت سنورەکانیشی خستۆتە بەردەم پرسیارو ئەگەری حەتمی گۆڕانکاریەوە.

لەمەشدا بۆ خۆپارێزی و پاک راگرتنی ژینگە لەجاران زیاتر ئەرکەو،  یەکێک لە خۆپارێزیەکانی مرۆڤایەتی مانەوەیە لەماڵ و ماڵڕاگرتنە! دەبا کورد قەدری ماڵی گەورەی خۆی بگرێ و لەم بستە زەمینەی کوردستاندا ترازاو نەبین و خاک و خەڵک و ژینگەکەی بەهەموو رەهەندەکانیەوە بپارێزین.

با پرسیارەکەی سەرەوەش هەروا بمێنێتەوە کە هەڵگری گفتوگۆو جەدەلی هەمەلایەنەیە سەبارەت بە پەیوەندی کورد بە ژینگەو سروشت و ئاگایی لەبارەیانەوە.

سالار مەحمود

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket