riklam

عیراق لەبەردەم مۆدێلێكی تری سیاسەت دا

بیروڕا 03:09 PM - 2020-04-15
.

.

هاوكێشەی سیاسی عیراق  پاش ڕاسپاردنی مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ خۆی لە چەند تەوەرێك دا دەبینێتەوە، تەوەری یەكەم ئایا پێكهاتەكانی عیراق  بە كوردو شیعەو سونەوە لە خەمی دەستەبەركردنی عیراق ێكی فیدراڵی یەكگرتودان یان هەمیشە وەك رابردوو لە خەونی پێگە و دەسەڵاتدان بە ئامانجی دەستخستنی هێز بە بێ‌ گەرانەوە و ئاوردانەوە لە خواست و ویستی كۆمەڵانی خەڵك و ئەو بەڵێنانەی لەكاتی هەڵبژاردنەكان دا بە خەڵكیان دەدا، هاوشێوە و دووبارەبوونەوەی ئەم بێ‌ باكیەی حكومەتە یەك لە دوا یەكەكانی عیراق  بە هاولاتیان و نغرۆبوونی ووڵات لە گەندەڵی و بەهەدەردانی ئابوری و دارای و بێ‌ كاری و خراپی گوزەرانی خەڵكی دابەشبونی تایەفی مەزهەبی و پەرەسەندنی كارە تیرۆرستیەكان و تێكچونی رەوشی ئەمنی و تەندروستی لە دیارترینی ئەو شیعارانەبوون كە خۆپێشاندەران لە تشرینی 2019 لە بەغداو ناوچە عەرەبیەكانی عیراق  بەرزیان كردبۆوە، لەگەڵ ئەوەی دەستكەوتی دیاری هەبوو بەڵام دوای زیانێكی ماددی و مرۆی و كوژرانی زیاتر لە 700 كوژراو 22000 بریندار ، بەم هەموو زامەوە كە تائێستا روون نیە حكومەتەكەی كازمی دەتوانێت ئەو زام و برینەی سەر نەخشەی سیاسی عیراق  سارێژبكات و لەبەردەم خواستی گەل شەرمەزارنەبێت.

ئەگەر پێكهاتەكانی عیراق  لەبیری هێزو كۆكردنەوەی پارەو داهاتی دەوڵەت و بەهەدەردانی نەبن، تەواوی كێشەو ململانێ‌ سیاسی یەكانیان لە پێناو عیراق ێكی یەكگرتوو دا وەلا نێن، دەكرێت ئەوكات پێشبینی عیراق ێكی سەقامگیر بكرێت كە ئەمە بە دوور دەزانرێت، چونكە دەوڵەتێكی وەك عیراق  كە سیستەمێكی فرەسیاسی ومەزهەبی و تایفی یە و لەگەڵ حكومەتەكانی دوای 2003 بەوە جیادەكرێتەوە كە هیچ حكومەتێك لە عیراق  دا دروست نەبووە كە دەستی وڵاتێك یان چەند وڵاتێكی تێدا نەبوبێت، ئێران بەجیا پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی خۆی دەكات لە رێگای  شیعە دۆستەكانی و ئەمەریكاش بەهەمان شێوە بە كورتی عیراق  بووە بە پایتەختی ململانێكانی ئێران و ئەمەریكا، زەحمەتە عیراق ێكی فیدراڵی یەكگرتوو كە جێ ی ڕەزامەندی شەقامی سیاسی و كۆمەڵانی خەڵكی بێت بەدی بێت.

عیراق  بەو زامە درێژخایەنەوە لەبەردەم قۆناغێكی تری هەستیارو چارەنوسسازدا خۆی دەبینێت، قۆناغی سەرلەنوێ بنیادنانەوە و ژیانەوە بۆ عیراق یەكان، عیراق یەكان ماندووبون لە شەر ِلە گەندەڵی لە بێكاری لە مافیا دەسەڵاتدارەكان و تەنانەت یاساش نەیتوانیوە پارێزگاری لە مافە رەواكانی گەل بكات كاتی ئەوە هاتووە خۆری عیراق یەكان هەڵبێت و كەشتیەكەی كازمی كەشتیەكەی نوح ئاسا بێت دادپەروەری و شكۆی دەسەڵات و گەل تێیدا رەوایەتی هەبێت، هەرچەند ڕوون نیە حكومەتی ئایندە چۆن بەچی ئاراستەیەك دەروات و دەگوزەرێت هاوشێوەی حكومەتەكانی رابردوو دەبێت یان مۆدێلێكی سیاسی و چاوەروان نەكراو بۆ عیراقیەكان  بەربژیردەبێت، هەرچیەك بێت لەیەكەم هەنگاوی دەستبەكاربوونی دوای پێكهێنای كابینەكەی و رەوینەوەی خەمی گەل دەبێت حكومەت خواستی خۆپیشاندەران و رێكارەكانی بەجێهێنانی بگرێتەبەر كە پێم وایە خواستی هەندێك لە كوتلەعیراقیەكانیشی تیا بەرجەستە دەبێت. تەوەری دووەم كورد دەبێت هاودەنگ و هاو هەڵوێست بن مەرجی بەشداریان بەدیهێنانی ئامانجەكان بێت كە هۆكاری ناكۆكیەكانی نێوان بەغداو هەرێمە وەك پرسی ناوچە جێناكۆكەكان و بەشە بودجە و پێشمەرگەو مەسەلەی بودجە پۆست و پلە پێوەر نەبێت بۆ بەشداریان لە حكومەتە نوێكەی عیراق .

ن/ پارێزەرنسار مستةفا

PUKmedia  تايبةت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket