ئیتر ھەق نییە ھیچ بنووسمناو:شێرکۆ عبداللە رشیددەرچووی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی موسڵپەیوەندی بە ئەلقەکانی کۆمەلەی مارکسی لینینییەوە: ھاوینی ١٩٧٣رێکخەرەکانم: ھیوای رەئوفی عەلییە فەندی،ئاسۆ رەئوف،محمد فتح اللە،جەمالی زەرەنگەر،شەھید شوانی ژنبرای کاک نەوشیروان،مامۆستا صدیق دھۆکی،ماوەیەک کاک ئارام لە ماڵی ئێمە حەشاردرا پێشمەرگایەتی :تیپی ٧٨ ی کاروخ,سەرتیپ شەھید رەحمان سەیداسالانی خوێندکاریی:بەشداریکردن لە زوربەی چالکییە ئەدەبی و نیشیمانییەکاندانموونە: یادی دووسەد ساڵەی سلێمانی،شیعری ھەنگاوێک بۆ ھەورازەکەلە ڕاپەڕیندا لە گەڵ دەستەیەک پێشمەرگەی ئاڵای شۆڕش گەڕاومەتەوە«حەیدەری برای ھاوڕێ جەبار»بەشداربووم لە کاری پزیشکی و چالاکی ئەدەبی.لەگەڵ مامۆستایان شێخ حەسیب و محمد فریق حسن و خالید دلێر و کەژاڵ ئەحمەددا ھەڵبژێردراین بۆ دەستەی کاتیی یەکێتی نووسەرانگۆڤاری دیموکراسیمان لە گەڵ مامۆستا بەھادین نوری و کاک بەکر حەسەن و مامۆستا حەمە فەریق دامەزراند لە سەرەتای نەوەدەکاندا بۆ ڕەخنە گرتن لە حوکمداریی بەرەی کوردستانی و سیاسەتی ئەوکاتی حیزبەکانپێشتر لەشاخ و لە شار بە ناوی ئاشکراو نھێنی بابەتی ئەدەبی مقاوەمەتم بڵاوکردووەتەوەھاوسەرەکەم ئەمیرەی کچی حەمەومین ئاغایە دەرچووی زانکۆی سلێمانی و پێش من پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی کۆمەڵەوەکاک عومەری سەید عەلی و دڵگیرخانی خێزانی کاک سالار عزیز و شەھید ھیوا عبدالغفور و چەندین کەسی تر ھاوڕێی رێکخستنی بوونھەموو قۆناغەکانی سەختی ئەو رۆژگارە پێکەوە بووین.دایکم و برام لەسەر من زیندانی کراندایکم دوو ساڵ خرایە زیندانەوە لە باشووری عیراق و دواتر بە نەخۆشییەک مرد کە لە زیندان تووشی بوو.خۆم لە دەرفەتی تەواوکردنی خوێندن بێ بەش بووم و دوای راپەڕینیش بە بیانووی تەجاوزی تەمەنەوە نەیانھێشت من و ھیچ کام لە ھاوڕێ پزیشکە پێشمەرگەکانم دکتۆرا بخوێنن« یەکێتی نەیھێشت تا بیسەلمێنێت زۆر یاسا پەرستە»ساڵی ٩٤ چوومەوە سەر کاری دکتۆری.کاک دکتۆر نەوزاد ساڵح کە لە ئێران ئەویش ئاوارە بوو ،لەو سەردەمە سەختەدا بێ کادیر و بوجە و بینا کردیان بە سەرۆکی تەندروستی سلێمانی.لوتفی نواند و بوومە ھاوکارێکی بچوکی لە کاری ئیداری و ئیعلامیدابە تەدەروج پلەکەم بەرز بووەوە و چوومە بەشی ھونەریواتە حیزب منی نەکرد بە ھیچ ھەتا ڕووداوی سیو یەکی ئابھەر لەو ماوەیەدا لەگەڵ چەند نووسەرێک و ھونەرمەندێکدا ویستمان گۆڤارێکی رەخنەگری ساخیر دابمەزرێنین، كاك مەلا یاسین و کاک مەحمود ڕەزا شایەتن کە نە مامجەلال نە کاک نەوشیروان ھیچییان یارمەتییان نەداین،بگرە ویستیان پەشیمانم بکەنەوەلە رۆژانی شەڕی ناوخۆدا ھەم لە تەندروستی و ھەم لە راگەیاندن زیاتر لە توانای خۆم خزمەتی ڕێبازەکەم کردووە.رووداوەکانی سی ویەکی ئاب وەرچەرخانێکی گەورەی تیا دروست کردمکە گەڕاینەوە جارێکی تر ماڵەکەمان تاڵان کرابوو ،وەک چۆن پێشتر بەعس ماڵەکەمانی حیجز کرد و فەوتا.بیرۆکەی دروستکردنی دەزگای خاک لای ھێرۆخان بووبووە بڕیار و منی لەگەڵ ھونەرمەندان ئاکۆ غەریب و زاھیر سدیق و کاک خەڵات عومەر کۆکردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە رۆشنبیرییە ئیعلامییە کە سەرەتای ١٩٩٧ دەستی پێکرد و پێش ھەموو کەسانی سەربەخۆ ئێمە رەخنەو و بیرکردنەوەی دەرەوەی حیزبایەتێمان داھێنا.گۆڤاری سیخورمە و بەرنامەی بەرنامە سالانێکی زۆر پێخۆری ھونەری و رۆشنبیریی کوردیی بونلە سەر ئاستی پیشەییش کە دوو ئیدارەیی دروست بوو ،له سەر تەکلیفی کاک فەوزی رەشید و کاک سەعدی پیرە قبوڵم کرد ببمە بەرێوەبەریی گشتی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەتی ئەملا،بەڵام سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لغایة فى نفس يعقوب فه رمانەکەی لە چەکمەجەیەکدا دووساڵ شاردەوە و ھەر بە مووچەی بەڕێوەبەر کارم دەکرددواتر لەسەرەتاکانی ٢٠٠١ ا بە فەرمان و تەکلیفی کاک دکتۆر یادگار بووم بە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانینەخۆشخانەی ھیوا،سەنتەری چارەسەرکردنی دڵ،بەشی چاندنی مۆخی ئێسقان،تاقێگەی ناوەندی،تاقیگەی ھاوسەرگیریی،سەنتەری کۆئەندامی ھەرس،بەشی نەشتەرگەریی مناڵان،دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن،نەخۆشخانە و وەرشەی ئێمێرجینسی،سەنتەری چارەسەری تیشک،نۆژەنکردنەوەی ھەردوو نەخۆشخانەی مناڵبوون و جمھوری،سەنتەری تیشک،سيستمى خەفارەت لە بنکەی تەندروستی گەڕەکەکاندا و زۆر پرۆژەی تر لەسەردەمی مندا و بە ھاوکاری ھاوڕێ و لێپرسراوەکانم ھاتوونەتە دیکاتێکیش ویستم خانە نشین ببم ،كاك عيماد ئەحمەد كه ئەوکاتە جێگری سەرۆک وەزیران بوو وتی جارێ بۆ تۆ زووە خانەمشین بیت، نه قڵت ئەکەم بۆ نووسینگەکەم لە سلێمانی بە پلەی برێکاری وەزیر،.فەرمانەکەم رەسمی یە .مەڕسومە و ئیمزای سەرۆکی ھەرێمی لەسەرەمافێکی شایستەی خۆمە، بە شەھادە و ماوەی خزمەت و چالاکییەکان و پێوەرە یاساییەکان.ئەمیرەی ھاوسەریشم چەندین ساڵ بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتەکانی کۆمەڵایەتی و پەورەوردە .كاتێک وەزارەتەکان تئکەڵ بوونەوە نەیتوانی لە ھەولێر نیشتەجێ ببێ و خۆی خانە نشین کردڤالانتینا خان کەسایەتییەکی ناسراو و خاوەنـ خێزان و مناڵی پێگەیشتووە و کاک قادری حاجی عەلی و کاک فەرەیدون عەبدولقادر و بەڕێزان رێکەوت عوسمان و مەحمود رەزا و بەرزان عوسمان و ئازاد چالاک و لیدا خانی خێزانی شەھید ئارام زۆر لە من چاکتری ئەناسن و ئەزانن چ خزمەتێکی کردوە لە سەرەتای دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستاندالە بواری ئەدەبی و رۆشنبیریشدا-کەم رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕ ھەیە بابەتی منی بڵاو نەکردبێتەوە١٨ کتێبی جۆراوجۆرم لە بوارەکانی فیکر و سیاسەت و فەلسەفە و ئەدەب و جوگرافیا و مێژوو دا لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئێنگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی.وتاری ڕۆژانەی رۆژنامەگەریی من دامھێناوە کە ئەوە یانزە ساڵە بەردەوامە و ھەر میللەتێکی تر بوایە شانازیی پێوە دەکردمھەشت شانۆگەریم کورداندووە.5 دیوانی شیعری تەنزم ھەیە.بڕوانامەی ماجستێر لەسەر نووسینەکام وەرگێراوە.فەنتەڵۆس و بەپێی دەستوور بەری رەنجی مننزۆر ھەست بە خۆشحاڵی دەکەم کە ھەندێک وشەو زاراوەی من بوونەتە قسەو زاراوەی خەڵک،لە سەردەمی لاوێتمەوە ،دوراو دوريش بووبێت کاک نەوشیروانی ڕەحمەتیم خۆش ویستووە و سەرسام بووم بە تایبەتمەندییەکانی.لەیەکەمین خولی ئەنجومەنی پارێزگادا،بێ ئاگاداریی خۆم یەکێک بووم لە کاندیدەکانی ئەو رەوانشادەبەڕێزان دانای ئەحمەد مەجید و کاوەی مامە عەبە و دانا عەبدولکەریم و سۆزەخان و کاک ئەحمەدی حاجی رەشید و زۆرکەسی تر دەزانن کە ھیچ مووچەیەکم لە ئەنجومەن نەبووە، کاک ئاراس و کاک لاھور بۆچی مەعاش ئەدەن بە من؟من مرۆڤم.ھەڵەم ھەبووە و دەبێت ،بەڵام پەرێزم لە زۆر کەس و زۆر حیزب پاکترە.کە بزووتنەوەی گۆڕان دروست بوو من ئەم رۆژەم لە بەرچاو بوو،كه بزووتنەوەکە بەرەو پۆپۆلیزم دەڕوات و حەیاتی مەربوتە بە حەیاتی کاک نەوشیروانەوە. كۆمەڵێکی زۆر خەڵکی توڕەو ناڕازیی ،بەڵام لە ھەمان کاتداڕقاوی و نا حاڵیی بەرھەم دەھێنێت کە پڕۆسەی سیاسیی ئەم دەڤەرە لاواز دەکەن و ململانێکە دەکەوێتە ناو ھەناوی سلێمانیەوە و پارتییش لە خەصمەوە دەبێتە حەکەم. کەسانێک ھەڵدەتۆقن کە ھیچ ڕێزێک لە ڕابوردوو ناگرن و وا دەزانن مێژوو لەوانەوە دەست پێ ئەکات.ئەو کاتەی کە چووینە لای کاک نەوشیروان بۆ مەسەلەی گۆڤاری سیخورمە، ڕووێ تێ کردم و وتی ئەتکوژنوا دیارە قسەکەی خەریکە دێتە دی،بەڵام کوشتنی جەستەیی نا بەڵکو کوشتتنی کەسایەتی.کۆمەڵناسەکان ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بە زبڵ و خاشاکیفکریی وەسف دەکەن.ھیواداربوم وا نەبوایە.بەڵام ھەتا ئەم بایە لەم کونەوە بێت ئاساییە تووتییە گەڕەکان دیواری فەیسبوک بە دیواری ئاودەست تێ بگەن.مایەی ھیچ واقوڕمانێک نییە زەعیفەیەکی دەمەوەر بە دووسێ ناوی خوازراوەوە دەمی بکات بە زێرابێکی تەقیو.چ عەیبێکی تێدا نی یە حیزبی شەفاف خەیمەیەکی ئەستووری زەرد بدات بەسەر ماڵپەرەکانیدا، ئەمانە ھەموو شەقڵن.وڵاتێکی پر لە شەقڵ، بەڵام لەو نەوعە نا کە دیلان پێیان ئەڵێ شەقڵی پیاوانە
ساڵیادی شههیدبوونی مامه ریشه ههڵۆكهی گهرمیان
گوگڵ هاوخەمی بۆ بەغدا دەردەبڕێت
ئەمڕۆ یادی 75 هەمین ساڵهی دامهزراندی كۆماری كوردستانه
بەفر سلێمانی سپی كرد
ساڵیادی PUKmedia پیرۆزه
دایكی مەزڵوم كۆبانێ كۆچی دوایی كرد
وهزیری پێشمهرگه پێشوازی له وهزیری بهرگری توركیا كرد
لاهور شێخ جهنگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
داڕسانەكان بەردەوامن...!
كێ دهبێت داخوازی گهنجان بهێنێته دی ؟
مامەڕیشە... بۆ بەرەنگاریی تەعریب
یەکێتی خورماتوو بەسەردەکاتەوە
چۆنێتی شههیدكردنی مامهڕیشه و هاوڕێكانی
ئهندامێكی سهركردایهتی: یهكێتی لهگهڵ رێككهوتنه لهگهڵ عیراق
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
مامە ریشە كوڕی خانەوادەیەكی جوتیارو شۆڕشگێڕ بوو، هەمیشە وەك مرۆڤێكی شۆڕشگێڕی نێونەتەوەیی بیری كردۆتەوەو هەر ئەم بیروباوەڕەش وایلێكردووە لەساڵی 1973 ببێتە ی...