riklam

زۆرترین دوژمن و كەمترین دۆست

بیروڕا 11:58 AM - 2020-04-15
.

.

میللەتی كورد لە نێوان نەبوونی كیان و زۆرترین دوژمن و كەمترین دۆستدا..

 لە نێوان وڵاتانی دراوسێ یاخود جیهانی عەرەبی بێجگە لە وڵاتی لیبیا بە ویژدانەوە باسی دۆزی رەوای كوردیان كردووە، هیچ وڵاتێكی دەوروبەر زاتی ناوهێنانی كوردیان نەكردووە چاویان پێدا هەڵ نەهاتووە.

مخابن ئەوەی بیستمان لە هەواڵەكانی ئەم دوو ڕۆژە جێگای كەسەرو ئەسەف بوو، كورد پێویستی بە پشت وپەنایە تاكو بگاتە ئامانجە گەورەكەی كە سەدان ساڵە تێدەكۆشی لەو پێناوە و گەورەترین قوربانی داوە و زۆرترین زوڵمی لێ كراوە، پێشمەرگە لە نێو دونیای سەربازیدا لە ناوەندە جیهانیەكان پێگە و سەنگ و قورسایی خۆی هەیە، بە هێزێكی ئاشتی خواز و بەرگریكارێكی كەم وینە وێنا كراوە، لەشكری ڕۆژ خەڵكی پارچەیەكی برینداری كوردستانن،خوێن لە بەری ئەو پارچەیە  دەچۆڕێ لە بەشەكانی تر فریای بنەماڵە و كەسو كاری ئەو بەناو پێشمەركانە دەكەون و بە هانایانەوە دەچن، بۆ لەشكری ڕۆژ دۆزی رەوای گەل لە ڕۆژئاوایە نەك لە وڵاتێك كە لە زۆربەی كۆڕ و كۆبونەوە فەرمییەكانیان ئەگەر ناوی كورد هاتبێتە پێشێ پشتگیر  و پشتیوانی گەلت بوەداخوازی سەرخونت بوونە،  لێرەدا پرسیار گەلێكی زۆر دێتە پێشێ، وڵاتی لیبیا جێی ئامانجی تۆ نیە بوونی لەشكری ڕۆژ چ مانایك دەدات شان بەشانی هیزێكی داگیركەر و توندرەو لەوڵاتی لیبیا دەجەنگی ئەو هێزە تا بێنە قاقای تۆمەتبارە لە قەتڵو عام كردن و جینۆسایدی میللەتەكەت، لە دێر زەمانەوە تاكو هەنوكە، بە یەك وشە مافی ئینسانی بونی كوردی بە ڕەوا نەزانیوە،  تۆیەكی كوردیش شان بەشانی دژی وڵاتێكی دۆست دەجەنگید وبە خۆد دەڵێی چی، ئەوەی سەرەتا تۆی درووست كرد و ئاراستەتانی كرد روون و ئاشكرا بوو كە بەرژەوەندی خودی لە سەرووی بەرژەوەندییەكانی گەلەوەی دەبینێت، ئینتیما و نەتەوە لە شادەمارەكانیاندا بوونی نیە جگە لە هەڵپەرەستی و خیانەتكردن، لە ئاستی نێو نەتەوەییدا لەشكری ڕۆژ بەكرێ گیراو و خۆ فرۆش وێنای خۆیان نیشانداوە، لای گەلەگەی بە ڕوو ڕەش و ڕیسوا دەشوبهێنرێ، لای وڵاتی لیبیا عەیبەیەكی بێ هاوتاتان تۆمار كرد كە نەوە دوای نەوە وەكو میللەتێكی سپڵە و هیچ لەبەرچاو نەبوو دەگێڕنەوە، نیشانەیەكی خراپیشتان لەسەر ناوی پێشمەرگە لای وڵاتان تۆماركردو پەڵەیەكی رەشتان دابە نێوچاوانتان و ڕووی ڕاستەقینەتان بۆ هەموان ئاشكرا بوو.

ن/ زانیار جەوهەر

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket