ئایا مسته‌فا كازمی سه‌ركه‌وتوده‌بێت؟
بیروڕا 02:17 PM - 2020-04-14.
ئاشكرایه عیراق له هه‌موو بوار و بابه‌ته‌كاندا به قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، ئوباڵه‌كه‌شی خراوه‌ته ئه‌ستۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تێكی ره‌شید، راسته به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كاتێك راسپێردرا به پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری، له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی پیاوێكی نیشتمان په‌ره‌وه‌ر و میانڕه‌و و له لایه‌ن زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانه‌وه به كورد و سوننه‌شه‌وه مه‌قبوڵ بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرا جۆرێك له سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبێنێت، به‌لاَم هه‌ر زوو روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك كێشه بۆوه كه دواجار نه‌یتوانی كارێكی ئه‌وتۆ بكات كه‌مێك له ئێش و ئازاره‌كانی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی عیراق كه‌مبكاته‌وه، له‌ئاكامدا جه‌ماوه‌ری خێر له‌خۆنه‌دیو به روی حكومه‌ت و داموده‌زگاكان و ئه‌حزاب و گروپه‌كاندا ته‌قینه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كرد، نۆره هاته‌سه‌ر تۆفیق عه‌للاوی پاش ئه‌ویش عه‌دنان زورفی، هه‌ردووكیان نه‌یانتوانی له واده‌ی یاسایی كابینه‌ی وه‌زاری پێكبهێنن، ئێستا بازه‌كه له‌سه‌ر سه‌ری مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتۆته‌وه، تێڕوانین و سه‌رنجه‌كان پێمان ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه ده‌توانێ كابینه‌ی وه‌زاری پێكبهێنێت، له ژێر رۆشنایی ئه‌و راستیه‌ی زۆربه‌ی ماڵی شیعی و كورد و سوننه‌ش پێی رازین، پێده‌چێت له‌ودیو سنوره‌وه‌ش هه‌ر یه‌ك له ئه‌مریكا و ئێران تیشكی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكردبێت، پرسیاری هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا مسته‌فا كازمی سه‌ركه‌وتوده‌بێت؟ به بڕوای خۆم سه‌ركه‌وتن زۆر ئه‌سته‌مه به تایبه‌ت له هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك داڕسانی گه‌وره كه عیراق پاش پرۆسه‌ی ئازادی پێیه‌وه گیرۆده بووه، له‌وانه: 1- باری دارای، ئاشكرایه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی ئه‌م ولاَته فرۆشتنی نه‌وته، له غه‌یری ئه‌وه داهات و ده‌سكه‌وتێكیتری ئه‌وتۆی نیه، نرخی نه‌وتیش به‌ستراوه‌ته‌وه به سیاسیه‌تی گشتی جیهان و ئه‌و روداو و پێشهاتانه‌ی دێنه پێشه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشان و داكشان بووه، ئه‌وه‌تا به هۆی كۆڤید19 و ململانێ ناته‌ندروستی جه‌مسه‌ره نه‌وتیه‌كانی جیهان، نرخی نه‌وت به ته‌واوی داته‌پیه‌وه، راسته له هه‌ندێك كاتدا ده‌ستمایه‌كی باش هه‌بووه ئه‌ویش به هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه سودێكی ئه‌وتۆی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه ته‌نها حكومه‌تی پێبه‌ڕێكراوه، ئێستا له نێوان داواكاری جه‌ماوه‌ر وكه‌مافێكی شایسته‌ی خۆیانه و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه زه‌حمه‌ته هاوسه‌نگی دروست بكرێت. 2- باری ئه‌منی، عیراق له دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه له روی ئه‌منیه‌وه هه‌میشه ئاڵۆزكاوی بووه، هۆكاره‌كی په‌یوه‌ست بووه به‌و هه‌موو ناوه‌نده‌ی بڕیار و هه‌بوونی گروپ و ده‌سته و تاقمی جیاوازه‌وه ، هۆكاره‌كه‌یتر ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و ده‌ره‌وه بووه، تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌م واقیعه به‌رده‌وامه و بگره تۆختریش بۆته‌وه. 3- باری ته‌ندروستی، پێش ئه‌وه‌ی كۆڤید19 بێت سه‌رنج و تێبینی زۆر له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی بۆ كۆمه‌لاَنی خه‌ڵك پێویستن هه‌بوو، له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی بڕێكی كه‌می بودجه بۆ ئه‌و جومگه گرنگه ته‌رخانكراوه،ئه‌وه‌ی هه‌شبووه به هۆی خراپ به‌كارهێنان و بێسه‌ر و به‌ریه‌وه به‌ره‌نجامی باش و پۆزه‌تفی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و بلاَوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌فره‌ت لێبووه، هه‌ر زوو له عیراق بلاَوبۆوه و له ماوه‌كی كه‌مدا زیاتر له هه‌زار كه‌س تۆش بووه و به‌رده‌وامه. 4- هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ئه‌و پرۆسه‌یه بۆته داواكاریه‌كی جه‌ماوه‌ری و مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێكهێنانی كابینه، ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی له پێشه، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موان ده‌زانن ئه‌مجاره‌یان خۆپیشاندانی چه‌ند مانگی رابردوو و ئه‌و پێشهات و روداوه خێرایانه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه و ململانێی توندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران نه‌خشه‌ی سیاسی و قه‌باره‌ی ئه‌حزابه‌كان ده‌گۆڕێن، بۆیه پێناچێت ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌رده‌كه‌ن وا به ئاسانی بچنه ژێرباری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی رون و بێگه‌رده‌وه. 5- په‌یوه‌ندی هه‌رێم و مه‌ركه‌ز و مادده‌ی 140، له كابینه‌ی ئه‌یاد عه‌للاویه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌رده‌وام ساردی و گه‌رمی به خۆوه بینیوه، دیاره له 2005ه‌وه به ده‌ستور بنه‌ماكانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه داڕێڕژراوه هه‌روه‌ها مادده‌ی 140یش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان، به‌لاَم زۆربه‌ی مادده‌كان پێشێلكراون و په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروست دروست نه‌بووه. ئه‌وانه و داڕسانیتریش هه‌ن هه‌مویان له‌مپه‌ری گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌م كابینه‌یه و ئه‌و پیاوه، عیبره‌تیش له‌وه‌یه تا چه‌ند له‌وانه سه‌ركه‌وتوده‌بێت نه‌ك له ناولێنانی وه‌زیر و گزیره‌وه ، من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌وه نابینم جگه له به‌ڕێكردنی زه‌مه‌نێكیتر له ته‌مه‌نی عیراقیه‌كان.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25