riklam

خوا حافیزی بێت

بابەتی گۆڕاو 02:08 PM - 2020-04-12
.

.

خوا حافیزی بێت

12/04/2020   

-پیس تووش بوین برا، مەسئولەکەمان نازانێ قسە بکات
+کوڕە حاڵی ئێوە زۆر باشە. مەسئولەکەی ئێمە نازانێ قسە نەکات

*****

مرۆڤ: بەھارێکی زۆر جوانە
سروشت: بێ ئێوە خۆش

*****

-تەمەن درێژ بێ یاخوا. ناوتان ناوە چی؟
+خەباتی خزمەتکارت
+ یەعنی ئیشەڵا کە گەورە بوو ئەبێ بە کۆمپانیا؟

****

– ئازاد گیان توخوا خیانەتم لێ ناکەیت؟
+ئازاد کێیە عاسمان؟ من ژیارم

****

-پیاوێکی تابڵێی بە تەجروبەیە
+ئێ ئێ.. یەعنی غەلەتی زۆری کردووە

****

بەڕێوەبەری نووسینگە: قوربان داوا ئەکات فێری بکەین نەوت چۆن بێ حورمەتتر بکات
قوربان: کێ فێر بکەین؟
بەڕێوەبەری نووسینگە: ڤایرۆسی کۆرۆنا

*****

-باپیرم زۆر حەزی لە کەلانە بوو، بەڵام نەنکم ھەر ناوساجی بۆ سوور ئەکردەوە
+ئێ؟
-کەچی شەش پوور و پێنج مامم ھەیە

******

_ ئەڵێ ھەر کەسێک سیاسەتەکانی ئێمەی بە دڵ نییە، خواحافیزی بێ با لە گۆڕاندا نەمێنێ
+ کێ وا ئەڵێ؟
-پارتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket