هاتو هه‌ڵای سه‌لیمی، كێ خولقاندی و بۆچی ؟
ریپۆرتاژ 05:28 PM - 2020-04-11.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران: سه‌لیمی له‌بانه ده‌ستگیراوه‌ته‌وه
هه‌موو جارێك و به‌مه‌به‌ستی جۆراو جۆری ئاشكرا‌و شاراوه، لێدوانێكی بێ سه‌رچاوه‌ی مه‌به‌ست روون بارودۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆز ده‌كات و كێشه گه‌وره‌كان و قه‌یرانه راسته‌قینه‌و هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌شارێته‌وه‌و روداوێكی ته‌مو مژاوی راستیه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌كات و ده‌بێته ئه‌ركی میدیا كۆنترۆڵكراوه‌كان و په‌یجه فرۆشراوه‌كان و كه‌ناڵه سێبه‌ره‌كان و هه‌ندێك له‌وانه‌ی كار بۆ ئه‌و جۆره كه‌شانه ده‌كه‌ن، كه‌سێك له‌واڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ده‌ست له‌پشتدان، به‌مه‌به‌ست شتێك ده‌ڵێت، له‌پڕ ناوی سه‌لیمی ده‌بێته بابه‌ت وبێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه، به‌ده‌یان كه‌س و په‌یج و كه‌ناڵی ده‌وڵه‌مه‌ند، راستگۆیی خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی مه‌به‌ستێكی حزبی یان سیاسی به‌رته‌سك..
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، مسته‌فا سه‌لیمی له‌سنووری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئاسایشی سلێمانیش ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه سه‌لیمی له‌باشووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابێت و راده‌ستی ئێران كرابێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه پێشتر ئیسماعیل ره‌حمانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی دیموكراتی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشتر مسته‌فا سه‌لیمی نه‌هاتۆته هه‌رێمی كوردستان، تا لێره‌وه راده‌ستی ئێران كرابێته‌وه.
وتوشیه‌تی، "ده‌ستگیركردنی مسته‌فا سه‌لیمی له‌هه‌رێمی كوردستان و پاشان راده‌ستكردنه‌وه‌ی به ئێران ده‌نگۆیه‌كی چه‌واشه‌كارییه.
له لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌زاری ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مافی مرۆیی كورد-ه‌وه رایگه‌یاندوه، ناوبراو پاش هه‌ڵاتن له زیندانی سه‌قز، له‌سنووری بانه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه‌و دواتر حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاسایشی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندوه، هیچ داتایه‌ك به‌ناوی ( مسته‌فا سه‌لیمی) له‌ناو تۆماری به‌رده‌ست ئاسایشی سلێمانی و نشینگه‌و ده‌روازه سنوورییه‌كاندا نیه‌و ئێمه هیچ كه‌سێك به‌و ناوه‌وه ناناسین.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی....
به‌داخه‌وه شه‌وی 10/4/2020 كه‌سێك به‌ناوی ( عه‌لی جه‌وا نمه‌ردی ) هه‌وڵیداوه ده‌ست درێژی بكاته‌سه‌ر ناوبانگی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا بۆ هێزه‌كانمان له‌سنوری پێنجوێن دروست بكات ¸بۆ به‌رچاو ڕوونی خه‌ڵكی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه :
1- به‌بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا , له‌ڕۆژی 14/3/2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتاوچۆ ده‌ستیپێكردوه و تائێستابه‌رده‌وامه و هێزه‌كانی ئاسایش به‌وبڕیاره‌وه پابه‌ندبوون , له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سنوری پێنجوێن و ناوچه‌ی گه‌رمك هیچ ئه‌ركێكیان بۆ ده‌ستگیركردن پێ نه‌سپێردراوه .
2- هیچ داتایه‌ك به‌ناوی ( مسته‌فا سه‌لیمی ) له‌ناو تۆماری به‌رده‌ست ئاسایشی سلێمانی و نشینگه و ده‌روازه سنوریه‌كان به‌رده‌ست نییه‌و ئێمه هیچ كه‌سێك به‌وناوه ناناسین .
3- به‌ڕێز ( ئیسماعیل ڕه‌حمانی ) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌سلێمانی ئه‌مڕۆ 11/4/2020 له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند هیچ زانیاریه‌كمان نییه كه پێشتر مسته‌فا سه‌لیمی هاتبێته باشوری كوردستان و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه لێره‌وه ڕاده‌ستی ئێران كرابێته‌وه .
4- ( عه‌لی جوانمه‌ردی ) كه هه‌واڵی ( مسته‌فا سه‌لیمی ) به‌قاچاخ بۆهه‌رێم و ڕاده‌ستكردنی به ئێران بڵاو كردۆته‌وه , ده‌یه‌وێت ناوی ئاسایش بزڕێنێت , چونكه به‌هۆی لادانی له‌پێوه‌ره‌كانی ڕۆژ نامه‌گه‌ری و پێشێلكردنی ڕاستگۆی و بێلایه‌نی له‌به‌شی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ركرا , به‌رداوام و هه‌میشه هه‌وڵیداوه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان به‌لاڕێدا به‌رێت , وه‌ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیان له‌به‌رچاو بخات .
5- لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌هه‌واڵه‌كه‌ی ( عه‌لی جوانمه‌ردی ) له‌سه‌ر ( مسته‌فا سه‌لیمی ) و ئاسایشی پێنجوێن به‌ته‌واوی ناڕاسته و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌دی ده‌كه‌ینه‌وه .
6- له‌م كاته‌دا كه‌هێزه‌كانمان به‌و په‌ڕی دڵسۆزی , دور له‌ماڵ و منداڵ و ئاسوده‌یی ناو خێزانه‌كان له‌سه‌ر جاده و سنوره‌كان سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركن و ته‌ندروستی و سه‌روماڵی خه‌ڵكی كوردستان ده‌پارێزن , تێوه‌گلانی ( جوانمه‌ردی ) له دروستكردنی هه‌واڵآ بێ بنه‌ما له دژی ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ی ئاسایش , ئیدانه ده‌كه‌ین وه به‌مافی خۆمانی ده‌زانیین سكالای یاسای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین .
چه‌واشه‌كاری ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی مسته‌فا سه‌لیمی له‌باشووری كوردستان هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سایته‌كان و په‌یجه‌كان و سه‌نته‌ری میترۆ و ته‌نانه‌ت وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی خستوه‌ته هه‌ڵه‌وه..
وته‌بێژ ده‌ڵێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نیه و ئه‌گه‌ر شتێكی وا ڕوویدابێت ئه‌وه به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم كراوه!!!؟؟؟
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما و بێ سه‌رچاوه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ناو میدیایه‌ك به‌به‌رنامه كه‌به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر زۆنی سه‌وز و پارێزگای سلێمانی ئیش ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌میدیاكانی دیكه‌شی خستوه‌ته هه‌ڵه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان به‌ده‌ر له‌كاری رۆژنامه‌وانی له‌زاری چالاكوانی مافی مرۆڤی ئێرانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه "مسته‌فا سه‌لیمی، دوای هه‌ڵاتنی له زیندان توانی خۆی بگه‌یه‌نێته باشووری كوردستان- ئاوایی گه‌رمك له قه‌زای پێنجوێن و له‌وێ ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام سه‌نته‌ری میترۆ ناوی هیچ چالاكوانێكی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌و دوای هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی چه‌ند میدیایه‌ك كه‌وتووه.
لێره‌وه پرسیارێكی زه‌ق له‌هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه رۆژانه و هه‌فتانه‌و مانگانه به په‌له‌پڕوزێوه ده‌كه‌ونه نێوان مه‌نگه‌نه‌ی درۆ‌و راستی رووداو‌و هه‌واڵه‌كانی ناوچه‌ی سلێمانی.. كه راستیه‌كان بۆ شه‌قامی كوردستان روون ده‌كه‌ینه‌وه، ئیتر ئێوه چۆن ده‌توانن جارێكی تر كه‌سانێك بدۆزنه‌وه باوه‌ڕ به درۆكانتان بكه‌ن، ئه‌وسا كه‌س نامێنێت گوێتان لێ بگرێت تا درۆی تری بۆ بكه‌ن...
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته مامۆستا به‌ختیار پێنجوێنی پێش نوێژ و وتاربێژی ره‌سمی مزگه‌وتی ناحیه‌ی گه‌رمك رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی هاووڵاتیه‌كی ئێرانی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پێش هه‌فته‌یه‌ك له ناو مزگه‌وتی گه‌رمك ئه‌و وێنه‌یه‌ی گرتووه ، پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستیه‌وه و ئه‌و وێنه‌یه هیچ لێكچویه‌كی نیه له‌گه‌ڵ دیكۆری مزگه‌وتی گه‌رمك .
وتیشی: مزگه‌وتی گه‌رمك له‌كاتی ڕاگرتنی وتاری هه‌ینیه‌وه به‌ره‌سمی داخراوه ، ته‌نها بانگبێژه‌كان ده‌چنه ناو مزگه‌وته‌كه "
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25