riklam

كلیپی سوپاس بڵاوكرایه‌وه‌

ئەدەب وهونەر 04:18 PM - 2020-04-11
.

.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی مه‌ترسییه‌كانی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك چۆن ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكردووه‌ به‌ شه‌ڕ دژی ڤایرۆسه‌،  هونه‌رمه‌ندانیش له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ هه‌م هۆشیاری خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌وه‌، هه‌مان كات سوپاسی هاووڵاتییان و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌و پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به‌ مانه‌وه‌یان له‌ ماڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی بوانین به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا زاڵبین.

یه‌كێكیش له‌و كاره‌ هونه‌رییانه‌ی كه‌ له‌و بواره‌ ئاماده‌كراوه‌، گۆرانی (شكرا)، سوپاس، كه‌ له‌رێگه‌ی گۆرانییه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندان سوپاسی ده‌زگا ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان  و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌ بۆ زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

ئه‌و گۆرانییه‌ تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حیسام شامییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌و له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جوزییه‌وه‌ وتراوه‌، گۆرانییه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی كوردی وتراوه‌و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه‌نووس و پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی و كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شداریان له‌ كلیپه‌كه‌یدا كردووه‌و له‌ شاری سلێمانی به‌رهه‌مهێنراوه‌. 

PUKmedia

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket