riklam

دیكارتەكانی زەمانی كۆرۆنا

بابەتی گۆڕاو 03:27 PM - 2020-04-11
.

.

دیكارتەكانی زەمانی كۆرۆنا
* من بە دەستكێش و دەمامكەوە دەنووم، كەواتە من ھەم -ھاووڵاتیی ئاقڵ-

*من ھەموو رۆژێك لە عەینی شوێندام كەواتە من مەفرەزە ھاوبەشەكانم

*من گاڵتەم بە باوكی كۆرۆناش دێت كەواتە من بووك گواستنەوەكەی ھەولێرم

*بەس لە سلێمانی باشتر بم ئیتر بە گونی بارگیرمەوە كەواتە من ئاماری كۆرۆناكەی ئەولام

*لەم حكومەتەدا بە دۆش ئەیژەنین كەواتە من تیپی كۆراڵی یەكێتی و گۆڕانم
من بۆم ئیسپات كردن زۆر لە پێش سۆماڵەوە نین كەواتە من كۆرۆناكەی ئەوروپام

*درێژترین دە ساڵی تەمەنم بوو ئەم یەك دوو مانگە كەواتە من بیجامە لەپێیەكی یەخسیری ماڵەوەم

*لە عالەمدا كەس وەكو من تڕۆ نەبوو كەواتە من نەوتم

*ھەم نوێژ و عیبادەتی ناو مزگەوتم كەمكردەوە ھەم فیسق و فەسادی نادی و دەعباكان كەواتە من كۆڤید نۆزدەم

*وا بڕوات ئەكەومە سەر ساجی عەلی، كەواتە من سەنتەری مەساجم

*ھەر كۆرۆنا مابوو منی لەسەر تاقی بكەنەوە، کەواتە من رەشكەم

* ھەزار سەگم ھەبێ یەکێکیان ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کەواتە من سەرکردایەتیی سیاسیی عیراقم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket