riklam

تاهری یاروەیسی، دەنگی سازێكی نەبڕاوە

ئەدەب وهونەر 02:28 PM - 2020-04-10
.

.

ئەگەر بچیتە داڵاهۆ، كە دەكەوێتە  پارێزگای كرماشانەوە، بێگومان بەسەروسیماو دیمەنی شوێنەكەو رەفتاری خەڵكەكەیەوە رەنگدانەوەی ئاوازێكی تێكەڵاوبووی میوزیك و هونەر دەبینیت، هەر دەستێك و هونەرێكی هەیە، هەر دەستێك و ئاوازێك ئەهۆنێتەوە.

تاهری یاروەیسی، مامۆستاو سازژەنی بەناوبانگی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەهلی حەق، یاریسانیەكی دەستڕەنگین، ئاوازێك دوای خۆشی دەنگی لەبەرزاییەكانی داڵاهۆوە هەمیشە دەمێنێتەوە، كەسێك تۆوی ساز"تەنبور"ی بەتەواوی ناوچەكانی رۆژهەڵات و ئێراندا وەشاندو ئێستا ناوێكی پڕشانازی هونەری میوزیكە.

 

703901_orig.jpg

تاهری یاروەیسی لەگوندی گەهواری قەزای داڵاهۆی سەربەپارێزگای كرماشان لەدایكبووە، ئەهلی حەقە" یارسان"یە، لەتەمەنی دە ساڵانیەوە دەستی بە فێربوون و ژەنینی ساز" تەنبور"كردوە، لەلایەن جەنگیزی فەرمانیەوە ئاوازەكانی سازو هەنگاوە سەرەتییەكانی فێركردوە، سەدی وەلی حوسەینیش رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەزیاتر ئاشناكردنی بەو ئامێرە ناوازەیە، كە ناسراوی ناوچەی داڵاهۆو كرماشانە، پاشان لەلایەن مامۆستای بەناوبانگ "لالۆ بیرخان"ی بەناوبانگ كە دانیشتووی ناوچەی زەردەی داڵاهۆیە ئەزمونی زیاتری لەسەر ساز" تەنبور" وەرگرتووە، بەجۆرێك هەرزوو سەرنجی هەمووانی راكێشاوەو زیرەكیەكی كەم هاوتای هەبووە.

لەلایەن جەنگیزی فەرمانیەوە فێری دروستکردنی سازبووەو بەچەندین شێوەی سەرنجڕاکێش و جوان دەیان و سەدانی لەو ئامێر میوزیکە دروست کردوە.

 

1053500x478_1520960181369401.jpg

یاروەیسی، مەقامات و هۆرەو لای لایەو چەندین شێوازی هونەری میوزیك فێربووەو دواتر بووەتە مامۆستای سازو لەتەواوی ناوچەكانی كرماشان و تاران بەدەیان خوێندكاری بووە، سەرچاوەیەكی گەورەی فێربوونی ساز" تەنبور" بووە لەبەشێكی زۆری ئێران.


 

13930124105321782521624.jpgساڵی 2019 یاروەیسی دووچاری نەخۆشی دەبێت و ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانەی بێستوونی كرماشان لەژێر چاودێری بوو، دواجار گیانی لەدەستدا. 

یاروەیسی بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی گەورەی جیهانی و نێوخۆی كردوە، لەبەرلین و تاجیكستان و هەولێرو كرماشان و ئیلام و تاران و كرمان و ئیسلام ئابادو چەندین شوێنی تر بەشداربووە. 

PUKmedia ئامادەكردنی" سامان یاروەیس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket