riklam

مەكتەبی پەیوەندییەكان پێشهاتە سیاسیەكان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی تاووتوێ دەكات

ی.ن.ک‌‌ 12:11 AM - 2020-04-10
.

.

لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی تاووتوێ دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٩ دكتۆر سۆران جمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستا ئیكرام ئەندامی سەرکردایەتی و چەند ئەندامێكی مەكتەب پێشوازییان لە ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی كرد.

لەدیدارێكدا كە رێنمایی و رێكارە تەندروستییەكان تێدا رەچاو كرابوو، دكتۆر سۆران جمال تاهیر روونی كردەوە كەسەركردایەتی نوێی یەكێتی كاری لەپێشینەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی یەكێتیی دەبێت لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی و سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە دید و بۆچونی جیاوازو هاوسەنگی و برەودان بە كاری هاوبەش لەپێناو یەكخستنی نێوماڵی كوردی و دانانی بەرنامەو پلانی هاوبەش بۆ دەستەبەر كردنی مافە رەواكانی گەلی كوردستان.

لەلایەن خۆیەوە ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی چواری لەسەكردایەتی و هاوسەرۆكانی یەكێتیی كرد، ئومیدیشی خواست ئەنجامەكانی بخرێنە خزمەتی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی یەكێتیی و هاوپەیمانی نیشتمانی و یەكخستنەوەی هێز و تواناكان لەپێناو چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكیە سیاسیەكان و خزمەتكردنی پڕۆسەی دیموكراسی، ئومێدیشی خواست یەكێتیی و هاوپەیمانی نیشتمانی پەیوەندییەكانیان گەشە پێبدەن لەپێناو خزمەت كردنی گەلی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجەكانی.

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket