riklam

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول په‌یامێك ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:18 PM - 2020-04-09
.

.

بۆ راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی مسته‌فا كازمی كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

برای به‌ڕێزم مسته‌فا كازمی- كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی
‎پیرۆزبایی ڕاسپاردنت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی وه‌زاری حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی لێ ده‌كه‌ین.
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیرو هاوكارت ده‌بێ له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ مێژووییه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان.
‎ڕاسپاردنی جه‌نابتان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی له‌ كاتێكدایه‌ عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهان به‌ ته‌نگژه‌و قه‌یرانی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، هیوادارم به‌هاوكاری سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ژێر ڕۆشنایی ده‌ستوورو به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق چاره‌سه‌ر بكرێن و داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكرێن و سه‌رجه‌م كێشه‌و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
‎ئێمه‌ له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی نوێی عیراقی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ به‌ به‌شداری سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان له‌ژێر ڕۆشنایی ده‌ستوور پێكبێت و كاربكات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لانی عيراق.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket