riklam

‎كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌ڤاڵ كامه‌ران تێكۆشه‌رێكی دڵسۆزی ڕێگای ڕزگاری كوردستان بوو

پرسەنامە 04:12 PM - 2020-04-09
.

.

بۆ كۆچی دوایی كامه‌رانی سه‌ید مه‌جید، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی هه‌ڤاڵ دلێری سه‌ید مه‌جید، برای خوالێخۆشبوو كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

برای به‌ڕێزم هه‌ڤاڵ دلێری سه‌ید مه‌جید
‎زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك كامه‌رانی سه‌ید مه‌جید برای به‌ڕێزتانم بیست، كه‌ به‌ نه‌خۆشی له‌ وڵاتی به‌ریتانیا كۆچی دوایی كرد، كاك كامه‌ران پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و تێكۆشه‌رێكی دڵسۆزی ڕێگای ڕزگاری كوردستان بوو.
‎دڵگران و خه‌مبار بووم به‌م هه‌واڵه‌ دڵته‌زێنه‌، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابت و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م، له‌خه‌م و ئازارتان تێده‌گه‌م و تێده‌گه‌م خه‌می له‌ده‌ستدانی برا خه‌مێكی چه‌نده‌ قوڵه‌، هیوادارم ئه‌مه‌ دواكۆست  و ناخۆشی خۆتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێ، خوای گه‌وره‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات.

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket