riklam

هاوسەرۆکی یەکێتی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کازمی دەکات

ی.ن.ک‌‌ 03:55 PM - 2020-04-09
.

.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کازمی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هیوای خواست تا بەزوترین کات حکومەتی نوێی نیشتیمانی لەعیراق پێکبهێنێت.

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۹ی نیسانی ۲٠۲٠ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامدا، لەو پەیوەندییەدا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشوازی لەڕاسپاردنی مستەفا کازمی کرد بۆپێکهێنانی کابینەی نوێ لەعیراقی فیدراڵ دا بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆدەنگی وپشتیوانی هێز ولایەنە سیاسییەکانی عیراقی بەدەستهێناوە،

لەوپەیوەندییەدا لاهور شێخ جەنگی هیوای سەرکەوتنی بۆ مستەفا کازمی خواست تا بەزوترین کات حکومەتی نوێی نیشتیمانی لەعیراق پێکبهێنێت بەتایبەتی دوای ئەوەی عیراق بەکۆمەڵێک تەنگەژەی سیاسی ونائارامیدا تێپەڕیوە،

لەوپەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لەسەقامگیری سیاسی وداخوازی ومافە دەستورییەکانی گەلانی عیراق کردەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket