riklam

هەڤاڵ کامەرانی سەید مەجید ماڵئاوایی لێکردین

ی.ن.ک‌‌ 02:22 PM - 2020-04-09
.

.

هەڤاڵ کامەرانی سەید مەجید برای دلێری سەید مەجید لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا لە لەندەن کۆچیدوایی کرد.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەڤاڵ کامەران سەید مەجید، تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، برای هەڤاڵ کاک دلێری سەید مەجید و جەزای سەید مەجید،  له وڵاتی بریتانیا لە شاری لەندەن، ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد.

هەڤاڵ کامەرانی سەید مەجید تێکۆشەر و پیشمەرگەی دێرینی ڕۆژانی سەختی خەباتی یەکێتی و گەلەکەمان بوو، بەشی زۆری تەمەنی لەو پێناوەدا بەخشی.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هەموو لایەک دەکەین، بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و پابەندبوون بەڕێکارەکانی خۆپارێزی، بنەماڵە بەڕێزەکەیان مەراسیمی پرسە دانانێن و سوپاسی پەرۆشی و هاوخەمی هەموولایەک دەکەن. 

PUKmedia راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی ی ن ک

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket