riklam

پۆپۆلیزم

بابەتی گۆڕاو 01:55 PM - 2020-04-09
.

.

پۆپۆلیزم

پۆپۆلیزم لەسەر وەزنی چۆنی خزم زاراوەیەكی سیاسییە كە مەعلوماتی براتان لەسەری بەقەدەر مەعلوماتی مەلا عەلی كەڵەكە لەسەر ڕێنیسانس.

رێنیسانس قۆناغێكە كورد قەت نایبینێ مەگەر بە خەو. خەو لە عیلمی بەختەوەریدا موھیمترە لە خۆراك.

خۆراك یەعنی خواردن. خواردن بە رەئی خەڵكی سلێمانی ئەوەیە گۆشتی تیابێ ئەگینا زەڵاتەیە.

زەڵاتە بە شتێك ئەوترێ ئاسان بێ، مەسەلەن خەڵەتاندنی میللەت. میللەت ئەوەیە عیبرەت وەربگرێ ئەگینا عیللەتە.

عیللەت ئەخیر مۆدێلی لە بازاڕدا پێی ئەڵێن كۆرۆنا. كۆرۆنا گشتمانی خستووەتە كونی ژوورەوە.

كونی ژوور لای پیاوی موسەقەف ئەبێ بە كەرەنتین.

كەرەنتین دەرفەتێكی باشە بۆ بیركردنەوە. بیركردنەوە زۆر شتت تێ ئەگەیەنێت.

تێگەیشتن دایكی ھەموو نەگبەتییەكانە.

نەگبەتی سواری شان ئەبێت.

شان ئەندامێكی جەستەیە خۆی ئەخاتەژێر موشكیلەكانی ژیان.

ژیان ناوی ئافرەتە .ئافرەت لە كتێب و خوتبەی مەسئولەكاندا نیوەی كۆمەڵە.

كۆمەڵ (گا) شی بەدواوە نەبێ ھەر یەعنی موجتەمەع.

موجتمەع وردی بكەیتەوە عیبارەتە لە خێزان.

خێزان سەنگەرێكی موھیمە كە لیبراڵیزمێ ھاتووە وێرانی بكات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket