riklam

تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لەشكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ

کوردستان 12:00 PM - 2020-04-09
.

.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لەشكاندنی تەواوی قەدەغەی هاتووچۆو رایدەگەیەنێت: ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆ بەتەواوی بشكێنرێت دەگەڕێنەوە خاڵی سفر.

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆ بەتەواوی بشكێنرێت دەگەڕێنەوە خاڵی سفر.

دوێنێش بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاندبوو: ئەگەر پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن، پێشبینی دەكەم لەدوای 15-4-2020 بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە.

ئەوەشی وت: 73%ی تووشبوانی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی چاكبوونەتەوەو لە سەنتەری شاری سلێمانیش تەنیا 5 تووشبوو هەن.

تائێستا لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە 94 توشبووی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو لەسلێمانیش پێنج توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانە ماونەتەوە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket