riklam

یەكێتی بیشوازی لە كاندیدكردنی مستەفا كازمی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 08:44 PM - 2020-04-08
.

.

یەكێتی پێشوازی لە مستەفا كازمی دەكات و راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمیش دوای راوێژ بووە لەگەڵ سەرۆك لاهور شێخ جەنگی.

لە دوا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان،‌ لە رۆژی 2-4-2020، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆكردن و پشتیوانی بوو لە مستەفا كازمی، ئەگەر عەدنان زورفی لە بەربژێری بكشێتەوە.

 دوای گفتوگۆكردن لە كۆبونەوەكەدا ئەو پێشنیارە، پێشوازی لێكرا ئێمە كازمی بە دۆستی كورد دەزانین، و بەڵێنی داوە ئەگەر متمانەی بدەینێ بۆ بوون بە سەرۆك وەزیران، ئەوا بەڕێزیان ئەو مافانەی گەلەكەمان دەپارێزێت كە لە دەستووری عێراقدا هاتووە و گەشە بە پەیوەندییەكان دەدات. لە چەند رۆژی رابردووش، مستەفا كازمی، پەیوەندی بە سەرۆك لاهورەوە كردوە و، داوای پشتیوانیی لێ كردووە.

‌هەر پەیوەندار بەم پرسە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم پەیوەندی بە سەرۆك لاهور شێخ جەنگی-یەوە كردووە و بە راویژ لەنێوان هەردوو لا و دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دا، پشتگیری لە كازمی كراوە.

 بە لەبەرچاوگرتنی داواكاری رەوای خۆپیشاندەران و خواستی لایەنە شیعەكان بۆ یەكدەنگی و لە سۆنگەی باوەڕبوون بە پێویستیی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە بۆ دابین كردنی سەقامگیری و روبەڕوبوونەوەی مەترسییەكان، یەكێتیی نیشتمانیی بە پێویستی دەزانێت كە حكومەتێكی بەهێز و نیشتمانی و پابەند بە دەستوور بە زووترین كات لە بەغدا پەسەند بكرێت و لەم پێناوەشدا، دەستپێشخەر و پشتیوانە.

 هەر لێرەشەوە  یەكێتیی نیشتمانیی بانگهێشتی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات، كۆبونەوەیەكی فراوان بۆ یەكخستنی هەڵوێستەكان، ببەستین.

مەكتەبی پەیوەندییەكانی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket