riklam

فراکسیۆنی سەوز: پێداویستی هاوڵاتیان دابینبکرێت

ی.ن.ک‌‌ 07:19 PM - 2020-04-08
.

.

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات لەم دۆخە کارەساتبارە ئاوڕی زیاتر لە هاوڵاتیان بدرێتەوەو خۆراک و پێداویستی رۆژانەیان بۆ دابین بکرێت.

لە راگەیەندراوێکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە داوا لە حکومەتی هەرێم و لایەنی بەرپرس دەکرێت بەهۆی وەستانی کاروکاسپی رۆژانەی هاوڵاتیان و خراپی بارودۆخیان پێداویستی و خۆراکی رۆژانەیان بۆ دابین بکرێت:

دەقی راگەیەندراوەکە...................

ڕاگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان 

ھاوڵاتیانی ئازیز، کوردستانیانی خۆشەویست 

لای ھەمووان ئاشکرایە ئەمرۆ کوردستان وەک ووڵاتانی تری جیھان ، بەھۆی گیرۆدەبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) بەھەلومەرجێکی ھەستیار و سەختدا تێپەردەبێیت .

وێرای دەست خۆشی و پێزانینمان بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، لەناوەندی پارێزگاکان  و ئیدارە سەربەخۆکان و یەکە کارگێریەکان تایبەت بە ھەنگاو و رێکارەکانی خۆپارێزی لە رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

رێزو خۆشەویستی بێ پایەنمان بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەردەبرین ،دەستی ماندوو بوون و شەونخونی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو ، پێشمەرگە قارەمانەکان دەگوشین ، رۆلی کارمەندان و فەرمانبەرانی خاڵەسنوریەکان و فرۆکەخانەکان و خزمەتگوزاریە گشتیەکان بەرزدەنرخێنین . ھەروەھا سوپاسی ئارامگرتن و خۆراگری ھاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەین کە بەرگەی ئەو دۆخە تازەیان گرتوەو پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان دەبن ، بێگومان پابەندبوونی ھاوڵاتیان بە مانەوە لەماڵەکانیان ھەنگاوێکی ئەرێنی خۆپارێزیە لە زیاتر تەشەنە نەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنە ، ئەمانە ھەموویان بەیەکەوە ھەنگاو دەسکەوتی گەورەن بەئامانجی سەرکەوتنی گەلەکەمان و دەرباز بوون لەو قۆناغە سەختەدا.

دەمانەوێیت بڵێین لە ئێستادا بەشێکی ھاوڵاتیان سەرباری گیرۆدەبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەھۆی وەستانی کارو کەسابەتی رۆژانەیان لەدۆخێکی سەختی ژیاندان و پێویستی زیاتریان بە ئاورلێدانەوەو بەدەمەوەچوون ھەیە بەتایبەت بە پێشکەشکردنی خۆراک و پێداویستی رۆژانە.

ئێمە لەسۆنگەی ھەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ھاوڵاتیان ھەروەک چۆن لەسەرەتای دروست بوونی ئەو دۆخە نالەبارە ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان بەردەوام بوون لە پێشکەش کردنی کۆمەک و بەخشین لە شارو شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان  ، لە ئێستاشدا بەمەبەستی پەرەپێدان و ھاندان زیاتر  بەکلتوری ھاوکاری و بەخشین ، بریارماندا لەم مانگەشدا بەشی زۆری مووچەکانمان تەرخان بکەین بۆ پێشکەش کردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ھاوڵاتیانی کەم دەرامەت و ھەژار لە شارو شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان ، لێرەشەوە ھانی سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاو و خێرخوازانی کوردستان و ھەموو لایەن و حزبە سیاسیەکان دەدەین وەک ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆیی و ئەخلاقی بەشداری ھەڵمەتی بەخشین بکەن بۆ ئەوەی ھەموولایەک بەیەکەوە ھاوکاربین بۆ تێپەراندنی ئەو قۆناغە سەختە ،سڵاو لە خۆراگری خەڵکی کوردستان ؛ خوا وولات و میللەتەکەمان بپارێزیت .

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان

     ٢٠٢٠/٤/٨

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket