riklam

هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ شەهیدانی کوڵەجۆ

پرسەنامە 06:19 PM - 2020-04-08
.

.

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی  ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی دوو پێشمەرگە شەهیدەکەی کوڵەجۆ دەردەبڕێت.

دەقی پرسەنامەکە...............

كۆسرەت ڕەسول عەلی هاوخەمی و پرسە ئاراستەی شەهیدانی كوڵەجۆ دەكات

‎بەڕێزان خانەوادەی شەهیدان سوركێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس

‎بەداخەوە دوێنێ شەو لە هێرشێكی تاریكپەرستان و تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ناوچەی كوڵەجۆ لە گەرمیانی قوربانیدان و لانكەی ئەنفال و قارەمانان، هەریەك لە كاكە سوركێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس لە بەرەنگارییەكی قارەمانانە دژی هێرشەكەی داعش شەهید بوون و بەگیان و ژیانی خۆیان كوردستانیان پاراست و شكستیان بە هێرشی تیرۆرستان هێنا.

‎هاوخەمی قوڵی خۆم بۆ شەهیدبوونی هەردوو پێشمەرگە قارەمانەكە دەردەبڕم، هاوبەشی خەمتانم و هیواخوازم خوای گەورە سەبووری هەموومان بداو شەهیدانیش جێگایان بەهەشتی بەرین بێ.

‎دووبارە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم دەردەبڕم و دووپاتی دەكەمەوە تا كوردستان پێشمەرگەی قارەمانی وەك شەهید ئیسماعیل و شەهید سوركێوی هەبێ پارێزراوین و تیرۆرستان بە مەرامی گڵاویان ناگەن، هێڕشەكەی دوێنێ شەویش بەڵگەی بەردەوامی مەترسییەكانی داعشە لەسەر ناوچەكەو پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی دژی داعش بزانن تیرۆرستان هەر كاتێك بۆیان بگونجێ هێرش دەكەن.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی 

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket