riklam

هاوسەرۆکی یەکێتی هاوخەمی بۆ شەهیدانی کوڵەجۆ دەردەبڕێت

پرسەنامە 03:55 PM - 2020-04-08
.

.

لاهوڕ شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری ٢ پێشمەرگە شەهیدەکەی کوڵەجۆ دەکات و بەڵێن دەدات کەلەسەر کاروانی خەباتی شەهیدان بەردەوام بن.

دەقی پرسەنامەکە..............

پرسەنامە بۆ خانەوادە وکەسوکاری هەردوو شەهید سورکێۆ ڕەشید و ئیسماعیل فارس

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبونی هەردوو پێشمەرگەی قارەمان کاکە

(سورکێو ڕەشید وئیسماعیل فارس)مان پێگەیشت، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان وجیهان ڕوبەڕووی پەتایەکی ترسناک بۆتەوە بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە وەک هەمیشە لەسەنگەرەکانی بەرگری وگیان بازیدان، هەر بۆیە بەخوێنی هەردوو شەهیدی قارەمان مەرامی گڵاوی تیرۆریستانی داعش شکستی هێنا وەک چۆن هەمیشە لەسەردەستی پێشمەرگە شکستیان هێناوە وتێکشکێنراون. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین.

بەڵێن بێت ئێمەش لەیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەرکاروانی خەباتی هەردوو شەهید وشەهیدانی تری ڕێگای ڕزگاری کوردستان بەردەوام دەبین 

سەری ڕێز و وەفاش بۆ گڵکۆی هەردوو شەهید دادەنەوێنین.

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

٢٠٢٠/٤/٨

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket