riklam

بۆمبێك بەكارواني ئۆتۆمبێلەكانی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان تەقیەوە

ی.ن.ک‌‌ 01:58 PM - 2020-04-08
.

.

لەمیانەی سەردانیان بۆ لای هێزەكانی پێشمەرگە لە ناحیەی كوڵەجۆ، كەشەوی رابردوو لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە پەلاماردرابوون و دوو شەهیدی لێكەوتەوە، بۆمبێك بەئۆتۆمبێلی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێـتی نیشتمانی كوردستان تەقیەوە.

پۆڵا شەهید سیروان تاڵەبانی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تایبەت بۆ PUKmedia  رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەمیانەی وەفدێكی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان سەردانی ناحیەی كوڵەجۆمان كرد، كەبەداخەوە شەوی رابردوو لەلایەن تیرۆرستانەوە پەلاماری رەبیەكانی پێشمەرگەیان دابوو، كە چەند رەبیەو شوێنێكی تایبەت بەهێزەكانی پێشمەرگەمان بەسەر دەكردەوە، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی بەئۆتۆمبێلەكاندا تەقیەوە.

وتیشی: بۆمبەكە بەئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی ئاسایش تەقیەوە كە لەگەڵ ئێمەدابوون  و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەوە نەبوو.

رونیشكردەوە: ئەوەی تیرۆرستان دەیكەین هیچ كات ناتوانێت ببێتە هۆكاری ئەوەی  دەست لەو ناوچانە هەڵبگرین، وە پێویستە بەهەموو شێوەیەك هەوڵبدرێت ئەو ناوچانە بپارێزرێن و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە بكرێت.

هاوكات  لەدوای تەقینەوەی ئەو بۆمبە هێزەكانی ئاسایش بۆمێكی چێنراوی تریان لەناوچەكە ئاشكراكردوەو پوچەڵیان كردوەتەوە.


PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket