riklam

ھەواڵی كۆبوونەوەكان

بابەتی گۆڕاو 01:43 PM - 2020-04-08
.

.

ھەواڵی كۆبوونەوەكان
-بێ مەعناترین سوئالی سەر تەلەفون چییە؟
+ھی ئەم ماوەیە؟
-بەڵێ
+ئەڵەو لەكوێی
****
-بەڕەئی تۆ دڵسۆزترین دۆستی ژینگە كێیە؟
+شەمشەمە كوێرە قوڕمساغەكەی شاری ووھان
****
-فەرقی گەردوون و ئەقڵی مەسئولی كورد چییە؟
+ مەعلومە گیان.گەردوون بەردەوام فراوان ئەبێ
*****
-چی ئەڵێی بەوكەسەی بەڕۆژی نیوەڕۆ سوكایەتی بە دكتۆر ئەكات ؟
+ مەسئول ئاو ئەڕێژێ و چەكدار پێی لێ ئەخات
*********
-چی لەنانی ڕەنجی خۆت خۆشترە؟
+ نانی ژێر كەباب
*******
-كێ لە كۆڕۆنا زیاتر جنێوی بۆ ئەچێ؟
+قەبری باوكی لیژنەی باڵا
****
-ئایا ھەموو گوێزێك خڕە؟
+ئەكید، بەڵام شەرت نییە ھەموو درۆزنێك پەڕلەمانتار بێت
******
-شێت بووی وا لەبەر خۆتەوە قسە ئەكەی؟
+ نەخێر، بەڵام ڕەئی ئینسانی زانا موھیمە
*****
-ئاودەست بۆچی باشە؟
+لە ڕووتاندا بە گوڵاو بێ خۆتی تیا بەتاڵ ئەكەیتەوە
-ئەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان؟
-ڕق و داخی دڵت
*****
-ناخۆشترین شت چییە
+ لە سەقزەوە بێن بە میوانیت
-لەو ناخۆشتر؟
+ ھەواڵی كۆبوونەوەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket