riklam

14 حاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

کوردستان 10:50 AM - 2020-04-08
.

.

14 حاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا كە نۆ ژن و چوار پیاو و منداڵێكن و زۆربەیان بەركەوتووی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانن.

ئەمڕۆ چوار شەممە 8-4-2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران.

راشیگەیاند: توشبووان پێكهاتوون لە نۆ ژن و چوار پیاو و منداڵێك كە دانیشتووی گەڕەكەكانی (سەیداوە، رۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانكۆ، مامۆستایان) و زۆربەی زۆریان بەركەوتەی تووشبووەكانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.

بەمەش ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 303 كەس و لەو ژمارەیەش 114 كەس چاكبوونەتەوە و 3 كەسیش گیانیانلەدەستداوە.

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket