riklam

كوڵەجۆ.. پێشمەرگە پەلامارێكی داعشی تێكشاند

کوردستان 11:28 PM - 2020-04-07
.

.

ئەمشەو ژمارەیەك چەكداری داعش بەهاوەن و دواتر لەنزیكەوە لەفەوجێكی لیوای 5ی شارەزوری هێزەكانی پێشمەرگەیان داوەو شەڕی سەخت روویداوە.

پەیامنێرمان لەسنوری گەرمیان  رایگەیاند:تیرۆرستانی داعش سەرەتا لەدوورەوە بەهاوەن و دواتر لەنزیكەوە  پەلاماری  خاڵێكی ئەمنی هێزەكانی فەوجێكی لیوای پێنجی شارەزوریان داوەو شەڕی سەخت روویداوە.

وتیشی: دوو پێشمەرگە تاكو ئێستا شەهیدبوون و هێزەكانی پێشمەرگە پەلامارەكەیان تێكشكاندوەو تیرۆرستان لەدوورەوە تەقە دەكەن .

رونیشكردەوە: هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش دۆخەكەیان كۆنتڕۆڵكردوەو  لەئێستادا لەحاڵەتی ئامادەباشیدان.

PUKmedia تایبەت  

 

شەهید سورکێو یەکێک لە شەهیدەکانی ئەمشەوی کوڵەجۆ

92530135_1335451889977611_3904920717187088384_n.jpg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket