ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانییەوە
کوردستان 09:52 PM - 2020-04-07.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه نه‌خوازاوه‌كه‌ی دوێنێ له‌نێوان تیمێكی چاودێری و پزیشكێک، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوای لێبوردن ده‌كات و هه‌وڵی پزیشكان و كه‌رتی ته‌ندروستی به‌رز ده‌نرخێنێت: ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
دوێنێ له یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنین و چاودێریكردنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆدا، ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌نێوان به‌ڕێزان تیمێكی چاودێریی‌و پزیشكێكی به‌ڕێزدا ڕوویدا.
هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌دا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێنا، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ڕوونبوویه‌وه، كه هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌م ڕووداوه دڵسۆزانه له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا بوون، كه پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی‌و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانه، هه‌ر هه‌ڵچوون‌و گله‌ییه‌كیش له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ڕوویدابێت له ئه‌نجامی په‌رۆشیی‌و پابه‌ندیی‌و شه‌ونخونیی‌و ماندوبوونی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه بووه، كه به به‌رده‌وامیی له ئه‌رك‌و خه‌می تێپه‌ڕاندنی په‌تای كۆرۆنادان.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سوپاس‌و پێزانینمان بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی‌و ئه‌ركی تیمه‌كانی پشكنین‌و چاودێریكردن، به‌ڵام له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه كه‌رتی ته‌ندروستیی و به‌تایبه‌تیی پزیشكه به‌ڕێزه‌كان له ڕیزی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دان‌و پشكی سه‌ره‌كیی ئه‌ركی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی، وه‌ك هه‌میشه؛ كه‌وته سه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویسته خۆنه‌ویستانه؛
بۆیه جارێكی تریش داوای لێبوردنی خۆمان پێشكه‌ش به‌م پزیشكه به‌ڕێزه‌و ته‌واوی هاوپیشه به‌ڕێزه‌كانی ده‌كه‌ین، كه به هه‌ڵوێست‌و تێگه‌یشتنی شایه‌نانه‌یان، بوون به به‌شێكی گه‌وره‌ی چاره‌سه‌رو هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌م ئومێد‌و ئیراده‌و گیانه‌به‌رزه‌وه ده‌توانین یه‌كگرتووانه‌و سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
٧/ ٤/ ٢٠٢٠
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17