سوود و قه‌یرانی كۆرۆنا له دوو گوتاری جیاوازدا
بیروڕا 09:44 PM - 2020-04-07.
من هیچ قسه‌م له سه‌ر كۆرۆنا نیه ،چونكه هیچی لێ نازانم ، ته‌نها ئه‌وه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ پابه‌ندی ڕێنماییه فه‌رمیه‌كان بم بۆ پاراستنی خۆم و خیزان و كۆمه‌ڵگاكه‌م ،هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌موو ڕێنماییه‌كانم په‌یره‌و كردوه هه‌رچه‌نده له كه‌ركوك ده‌ژێم ، جگه له رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی كه‌ركوك به هه‌موو رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه پابه‌ند بومه .
له‌م ماوه‌یه كه‌ره‌تینه‌ی ماڵه‌وه‌دا زیاتر ده‌رفه‌تمان بۆ ڕه‌خساوه له ڕێگای شاشه‌كانه‌وه چاودێری دۆخه‌كه بكه‌ین ، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه سه‌ر بابه‌تی ئه‌م وتاره ده‌مه‌وێ ئه‌و وێنا ناشرینه مه‌حكوم بكه‌م كه بۆته هۆی نیگه‌رانی مرۆڤ دۆستان ئه‌ویش شكاندنی شكۆی مرۆیی هه‌ژاران و قۆستنه‌وه‌ی نه‌داری خه‌ڵكه له‌لایه‌ن هه‌ندێ سیاسی و خواپێداوه‌وه به پێدانی سه‌به‌ته‌خۆراكی 25هه‌زار دیناری و بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌شێك له شاشه‌كانه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌م قۆستنه‌وه‌یه گه‌یشتۆته ئاستی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ بازرگانی پێكردنی سیاسی به‌و بابه‌ته‌وه.
له هه‌مان كاتدا دیوێكی تری جوانی ئه‌و دۆخه مایه‌ی دڵخۆشییه كه خه‌ڵكانێك به شێوازی رێكخراو و شارستانیانه له ڕێگه‌ی چالاكوانه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه دور له شكاندنی شكۆی مرۆڤه‌كان هاوكاریه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه خه‌ڵكانی نه‌دار .
ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته ده‌مه‌وێ له‌سه‌ری بوه‌ستم كه قه‌ناعه‌تی ته‌واوم هه‌یه كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دركیان پێكردوه و به شێوازی جۆراوجۆر گوزارشتی لێ ده‌كه‌ن، هه‌مان ئه‌و د‌رك كردنه‌م هه‌یه به‌ڵام له گۆشه نیگایه‌كی جیاواز تر له‌وانه‌ی گوزارشتی لێكراوه، ئه‌ویش گوتار و فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانیه له كوردستان .
له‌م قه‌یرانی په‌تای كۆرۆنایه‌دا دوو فه‌لسه‌فه‌و دونیا بینی جیاواز ده‌بینین له هه‌رێمی كوردستان كاری پێ ده‌كرێت .
یه‌كه‌میان حوكمڕانی شمولی و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له شوێنێكدا و دروستكردنی مه‌ركه‌زیه‌ت ئه‌مه‌ش له غیابی كه‌سی یه‌كه‌می حزبی و حكومی پارتی له‌م قه‌یرانه‌دا هه‌مووی له كاراكته‌ری به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆدا چڕكراوه‌ته‌وه ، كه ئه‌ركێكی زۆر‌و قورسی له زه‌مه‌نێكی هه‌ستیاردا خراوه‌ته ئه‌ستۆ كه‌من خۆم ته‌قدیری ئه‌رك گرانی ماندووبونی ده‌كه‌م ،سه‌رباری ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌و ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره به‌ڕێزیان قه‌له‌قه له چالاكی خیر خوازان و ڕێكخراوه‌كان له كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌ركه حزبیه‌كانی فه‌رامۆش ناكات له به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ قۆرخ كردنی یارمه‌تی و هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی .
دوه‌میان حوكمڕانی مه‌ده‌نی و دیموكراتی و هه‌ماهه‌نكی یه‌كتر و دابه‌ش كردنی ئه‌ركه‌كانه كه ئه‌مه له زۆنی سه‌وز به پراكتیك له‌م قه‌یرانه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه .
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پارێزگاری سلێمانی هه‌ڤاڵێكی بزوتنه‌وی گۆڕانه ، ده‌بینین كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی خۆی له گۆڕه‌پانه‌كه حزوری به‌رده‌وامی هه‌یه و پشتیوانی هه‌موو دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نی چالاكوانان و خێر خوازان ده‌كات و ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نكی به‌رده‌وامیانه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه ترسناكه‌دا چی به هاوكاری دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و دابین كردنی پێداویستیه‌كانیان چی له ئاوڕدانه‌وه له نه‌داران .
له یه‌كه‌میان ده‌بینن كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانی حزب و حكومه‌ت غائیبن و ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزب له ڕێگه‌ی وه‌كیله‌وه قۆرخ ده‌كرێت و سود له قه‌یرانه‌كه وه‌رده‌گیرێت.
له دووه‌مدا رونه كه له‌كاتی قه‌یرانه‌كه‌دا ئه‌ركه حزبیه‌كان دواخراوه هه‌موو توانا مادی و مرۆیه‌كانی حزب به حزور‌و سه‌ركردایه‌تی مه‌یدانی كه‌سی یه‌كه‌م ده‌خرێته خزمه‌ت خه‌ڵك و فه‌رمانگه‌كان به سودی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا .
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌له‌م قه‌یرانه‌ی كۆرۆنادا له كوردستان به‌دوو گوتار فه‌لسه‌فه‌ی جیاوازی حزبایه‌تی و حوكمرانی كار كراوه یه‌كه‌میان چۆن سود وه‌رده‌گرێ دووه‌میان چۆن سود ده‌گه‌یه‌نێ .
شوان داودی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19