riklam

بوونی گازی ژه‌هراوی له‌ ئاسمانی عیراق ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌

عیراق 09:22 PM - 2020-04-07
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7-4-2020 ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌ عیراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ هاتنی گازی ژه‌هراوی بۆ ئاسمانی عیراق ده‌كه‌ن.

عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی ده‌سته‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵابوونه‌ته‌وه‌ و باس له‌ هاتنی گازی ژه‌هراوی بۆ عیراق ده‌كه‌ن دوورن له‌راستییه‌وه‌، ئامانج لێیان دروستكردنی كاریگه‌رییه‌ له‌سه‌ر ده‌روونی هاووڵاتیان.

ده‌سته‌كه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌شی پێشبینییه‌كانله‌ ده‌سته‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌واڵه‌ كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ گازانه‌ له‌هه‌وادا بوونی نییه‌.

جابری داواش له‌هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ بڕوایان به‌م جۆره‌ هه‌واڵه‌ ساختانه‌ نه‌بێت، له‌گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیشدا پشت به‌سه‌رچاوه‌ و میدیا فه‌ڕمییه‌كان ببه‌ستن.

 PUKmedia  روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket