riklam

قوباد تاڵه‌بانی ستایشی جه‌میل هه‌ورامی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 08:43 PM - 2020-04-07
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران له‌نامه‌یه‌ك دا ستایشی هه‌وڵ و خه‌باتی جه‌میل هه‌ورامی تێكۆشه‌ری دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرتنی له‌ لێپرسراوێتی مه‌ڵبه‌ندی 9ی شاره‌زوور،كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

هه‌ڤاڵی هێژا، تێكۆشه‌‌ری ماندوونه‌‌ناس كاك جه‌میل هه‌ورامی

سڵاوێكی ھه‌‌ڤاڵانه‌‌ت لێبێت..

له‌ڕێگه‌‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی نه‌بڕاوه‌ت ئاڕاسته‌‌ ده‌‌كه‌‌م له‌پای خه‌بات و قوربانیدان و پشوو درێژی دانه‌بڕاوتان له‌كاروانی كوردایه‌‌تی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ر له‌ قۆناغی پێشمه‌رگایه‌تی و رۆژگاره‌ سه‌خته‌كانی خه‌باتی شاخ و رزگاریخوازییه‌وه‌ تا كاركردنتان له‌سه‌ركردایه‌تی و له‌ به‌‌ڕێوه‌‌بردنی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی خۆماڵیدا.

شاراوه‌‌ نییه‌‌، ئێوه‌ هاوڕێی دێرین و هاوسه‌نگه‌ر و جێگه‌ متمانه‌ی زۆری رابه‌رمان مام جه‌لال بوون، ھه‌‌ر له‌‌ته‌‌منی لاویه‌‌تییه‌‌وه‌‌ له‌‌به‌‌ر زۆری توانا و لێھاتوویی و دڵسۆزیتان و ئازایه‌‌تیتان له‌‌ سه‌‌نگه‌‌ره‌‌كانی پێشمه‌‌رگایه‌‌تی دژ به‌‌ دووژمنان، ئه‌‌و متمانه‌‌ گه‌‌وره‌‌یه‌‌تان ھه‌‌بووه‌‌، به‌‌نده‌‌ش؛ زۆر له‌توانا و شاره‌زایی و ئه‌زموونی به‌‌ڕێزتان سودمه‌ند بووم چ بۆ كاره‌كانی یه‌كێتیی و چ له‌ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ھه‌‌میشه‌‌ بۆچوونه‌‌كانی جه‌‌نابتانم به‌‌ھه‌‌ند وه‌‌رگرتووه‌‌ و ھه‌‌رواش ده‌‌بم له‌‌ داھاتوودا.

كاك جه‌میلی هێژا..

به‌‌ڕێزتان له‌مه‌ڵبه‌ندی 9ی شاره‌زوور و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیدا بمێنن یان نا، هیچ له‌و راستییه‌ ناگۆڕێت كه‌ سه‌رمایه‌یه‌كی به‌نرخ و عه‌قڵێكی دانای ئه‌م كاروانه‌ و یادگارییه‌كی به‌نرخی سه‌رده‌می زێڕینی سه‌‌رۆك مام جه‌لال-ن، هیچ كات و ساتێكیش ده‌ستبه‌ردارتان نابین و هه‌ر خۆتان خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن قسه‌و ته‌گبیرن، به‌هیواین وه‌ك هه‌مووجار به‌رده‌وام له‌ لوتفی خۆتان به‌هره‌مه‌ندمان بكه‌ن.

ڕێزی زۆری ئه‌م برازایه‌تان قبوڵ بكه‌ن.

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket