riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌ ده‌كات

پرسەنامە 08:22 PM - 2020-04-07
.

.

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ ئه‌حمه‌دی كاكه‌ حه‌مه‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌ ، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


‎به‌ڕێزان: خانه‌واده‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو شێخ ئه‌حمه‌دی كاكه‌ حه‌مه‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ ئه‌حمه‌دی كاكه‌ حه‌مه‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌ كه‌سایه‌یی دیارو تێكۆشه‌ری دێرینم بیست، له‌ناخه‌وه‌ دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشی هه‌موو لایه‌ك بێ، خوای گه‌وره‌ كۆچكردوو بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و سه‌برو ئارامیش به‌ هه‌موومان ببه‌خشێ.

إنا لله وإنا الیه راجعون


‎كۆسره‌ت ڕه‌سول  عه‌لی
‎سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket