riklam

دهۆك .. پێنج تووشبوو به‌ كۆرۆنا چاك ده‌بنه‌وه‌

کوردستان 06:33 PM - 2020-04-07
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك ڕایگه‌یاند پێنج تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا پاش چاكبوونه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌و پارێزگایه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌ 12 كه‌س.

حه‌مزه‌ ره‌زیكی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دهۆك به‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7-4-2020 دوای پشكنین بۆ چه‌ند تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وت كه‌ پێنج كه‌س له‌ تووشبوان به‌ ته‌واوه‌تی چاك بوونه‌ته‌وه‌  و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانیان.

ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌رده‌وام گه‌ڕان و پشكنین بۆ هاوڵاتیان ده‌كات، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆك تۆمار كراوه‌ كه‌ خێزانێكی سێ كه‌سین له‌ به‌ریتانیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ ژنێك و پیاوێك و منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 مانگه‌.

PUKmedia  محه‌مه‌د جه‌لیل

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket