riklam

سه‌رۆكی حكومتی هه‌رێم ستایشی هه‌وڵه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ده‌كات

کوردستان 06:28 PM - 2020-04-07
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی نیسانی 2020، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆییدا، له‌گه‌ڵ عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی،  ده‌ستخۆشی له‌به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد، له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له‌پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ڤیدیۆییه‌دا له‌گه‌ڵ  به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوون و شه‌ونخونییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كردو به‌ڵێنی دا به‌ هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها داواشیكرد وه‌ك هه‌میشه‌ له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن.

PUKmedia  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان‎

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket