riklam

رۆژی سه‌رۆكایه‌تی له‌ بیره‌وه‌ری رۆژنامه‌نووسێكی كورددا

بیروڕا 06:11 PM - 2020-04-07
.

.

3
مام جه‌لال : بۆچی غه‌درم لێ ده‌كه‌یت رۆڵه‌؟

پرسیارێكم كرد ، مامه‌ ئێوه‌ تۆزێكی تر ده‌چنه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق و وه‌ك سه‌رۆك كۆمار سوێند ده‌خۆن، ده‌زانن چی چاوه‌روانییه‌ك له‌ كوردێكی پێشمه‌رگه‌ ھه‌یه‌ كه‌ پۆستێكی باڵا له‌ عێراق وه‌رده‌گرێت؟

گوتی: من ئه‌وه‌ باش تێده‌گه‌م كه‌ خه‌ڵكێكی زۆر هیوایه‌كی زۆری به‌و سه‌رۆك كۆماره‌ تازه‌یه‌ ده‌بێت، باوه‌ڕ بكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌و هۆیانه‌بوو كه‌ یه‌كه‌مجار هه‌ندێك دوودڵ بووم له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌، چونكه‌ نه‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ره‌ك كۆمارو نه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ له‌پێشیه‌تی به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌هه‌موو ئه‌و ئاوات‌و داخوازییانه‌ی كه‌ خه‌ڵك لێی داوا ده‌كات، بتوانێت جێبه‌جێی بكات.به‌ڵام به‌هه‌موو هێزو توانامه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌م بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌رچی پێویسته‌ له‌و ماوه‌یه‌دا).
پرسیم: (مام جه‌لال له‌ په‌نجا ساڵی خه‌باتی رابردووتاندا په‌یوه‌ندیی جه‌ده‌لی نێوان كوردایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیی عیراقتان پێكه‌وه‌ پاراستبوو، له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییدا ئه‌مه‌ چۆن ده‌كه‌ن؟

له‌ پێشدا گوتی: ( بۆچی غه‌درم لێده‌كه‌یت رۆڵه‌، نزیكه‌ی (60) ساڵه‌ تێده‌كۆشم، به‌ڵام (58) ساڵ له‌مه‌وپێش بووم به‌ حزبی) ئینجا جوابی دایه‌وه‌ (پێموایه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ده‌لییه‌ی له‌نێوان جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان‌و دیموكراسی هه‌یه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌وزوعییه‌و مێژووكرده‌و ده‌ستكردی كه‌سه‌كان نییه‌، بۆیه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئازادی‌و دیموكراسییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ بواری زۆر زیاتر هه‌یه‌ بۆ چه‌سپاندنی بیروباوه‌ڕو پێكه‌وه‌ گرێدانی خه‌باتی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان‌و دیموكراسی له‌ عیراق.. پێموایه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا كورد داوای كردووه‌و به‌ده‌ستیهێناوه‌، زۆر باشه‌و هه‌موو پێویستییه‌كانی گه‌شه‌كردنی كوردایه‌تی‌و كورده‌واری دێنێته‌ دی له‌م قۆناغه‌دائه‌وه‌ شتێكی كه‌م نییه‌ تائێمه‌ واتێبگه‌ین كه‌ئه‌وه‌ وه‌كو قۆناغێكه‌ زوو گوزه‌ر ده‌كات، نه‌خێر شتێكه‌ له‌سه‌ر دیدی ستراتیژی ده‌وام ده‌كات)


ستران عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket