riklam

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پرۆسه‌ی چاكسازی و خۆڕێكخستنه‌وه‌ تاوتوێ ده‌كات

کوردستان 05:09 PM - 2020-04-07
.

.

گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواین پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و، پرسی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ و ئاماده‌سازی و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ هاوشان له‌گه‌ل تیمه‌كانی تری به‌ره‌نگاری ڤایڕۆسی كۆڕۆنا  له‌هه‌رێم، تاوتوێكردنی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ و جیهان دێنه‌ پێشه‌وه‌، ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ باڵاكانی وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌ی 70 و 80 ی پێشمه‌رگه‌ بوو.

 ئه‌مڕۆ 7-4-2020  له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: وێڕای كاریگه‌ری‌ و زیانه‌ ته‌ندروستییه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا، كاریگه‌ری و ده‌رهاوێشته‌ی نه‌رێنی زۆری به‌سه‌ر ئابووری جیهاندا كێشاوه‌، دیاره‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نیه‌ له‌و زیانانه‌ و له‌مڕۆوه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ، كه‌ ئه‌و كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر دۆخ و ژیانی پێشمه‌رگه‌ كه‌مبكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌م وتانه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و مسته‌فا چاوه‌ڕش فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و فه‌رمانده‌ باڵاكانی وه‌زاره‌ت و هه‌ردوولا ئاماده‌یبوون، تیایدا به‌وردی گفتوگۆكرا له‌سه‌رئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ی دێنه‌ پێشه‌وه‌. هه‌روه‌ك تاوتوێی پرۆسه‌ی چاكسازی و خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان كرا، وه‌ك یه‌كێك له‌ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌مووان هاوڕابوون له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی زیاتر به‌رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دانانی ستراتیژو به‌رنامه‌ی نوێ بۆ چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ی دێنه‌ پێشه‌وه‌، هاوكات تاوتوێی كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌نگه‌ر و لیواكان و شێوازی هاتن وچون و مانه‌وه‌یان خرایه‌ به‌رباس.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket