riklam

شه‌قامه‌كانی سلێمانی دووباره‌ به‌ دژه‌ ڤایرۆس پاكژ ده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان 03:22 PM - 2020-04-07
.

.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌ هه‌نگاوێكی نوێیدا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان، شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به‌چه‌ند قۆناغێك به‌ ده‌رمانی دژه‌ ڤایرۆس و به‌كتریا پاكژ ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7-4-2020 له‌ ژێر ڕاسپارده‌ی ئه‌ندازیار توانا كمال جلال، سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاكژ كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به‌ ده‌رمانی كلۆر له‌لایه‌ن به‌شی خزمه‌تگوزاریی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد.

جێگای ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ درێژه‌ی ده‌بێت، بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به‌بێ جیاوازی پاكژ بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی.

ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌ ڕێگه‌ی تیمه‌ جۆراوجۆره‌كانییه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی ده‌رمانی دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌ گشتییه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێكی به‌رده‌وامیشی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ چاككردنی شه‌قامه‌ خراپبووه‌كانی شاری سلێمانی.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی

1000 (1).jpg

1000 (5).jpg

1000 (3).jpg

1000 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket