حكومه‌ت و ته‌كنه‌لۆژیا له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا
بیروڕا 01:59 PM - 2020-04-07.
به‌رده‌وامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی هه‌رێمی ناچار به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه كردنی خه‌ڵكی كرد له ماڵه‌كانیاندا، ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، ئه‌مه‌ش كاری كرده سه‌ر جوڵه بازرگانی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و ته‌نانه‌ت سیاسیه‌كانیش به ئومێدی خاوكردنهوهو له‌باربردنی ئه‌م دۆخه كه جیهانی توشی شۆك كردووه.
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو پیاده‌كردنی كرد به‌پێوه‌ر بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و به‌ركه‌وتنیان له‌یه‌كتر، له كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆر گوزه‌ران و ژیانیان به‌نده به داهاتی ڕۆژانه‌یانه‌وه، به خۆشحالیه‌وه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی رێژه‌كه ده‌روات له كۆنترول نزیكبۆته‌وه، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌م دۆخه دا كار به پلانی بی B بكات ، بێ كاری و كاسپی كه ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی وابه‌سته‌ی بازار‌و كرێكاری و ده‌ستگێری یه له‌ماوه‌ی داهاتوودا هه‌ژاری و هاواری برسێتی سه‌رهه‌ڵبدات و كاره‌ساتی مرۆیی بخولقێنێت.
ده‌بێت حكومه‌ت ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی له‌به‌رچاوبگرێت، به‌ڵام تا ئێستا بێ خه‌مه له ژیان و داهاتی خه‌ڵك ئه‌م شێوه حكومرانی كردنه نادادپه‌روه‌ری یه خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتی .
تێكچونی ره‌وتی ژیان له سایه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك ئه‌وه‌یه بلێین جیهان له‌سه‌رده‌می حوكمی كورۆنادا، كه لێكه‌وته‌ی ئابوری توندی به دوای خۆی دا كێش كردووه داهاتی تاكه‌كه‌سی له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی خۆمانه‌دا له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه خه‌ریكه رێژه‌یه‌كی كاره‌ساتبار تۆمارده‌كات ، ئه‌مه جگه له په‌كخستنی لایه‌نه‌كانی تری ژیانی كۆمه‌لایه‌تیمان، وه‌ستانی پرۆژه ئابوری یه‌كان، كاره‌ساتێك كه مرۆڤایه‌تی له ماوه‌ی 100 ساڵه‌ی رابردوو دا به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، كاره‌ساتی جه‌نگی له‌ماوه‌ی رابردوو كه عێراق و وڵاتانی كه‌نداو دراوسێ به خۆیه‌وه بینیوه هێنده كاریگه‌ری دروست نه‌كردووه، ئێستا جیهان له گوندێكه‌وه بووه به چه‌ندین گوندی داخراو كه ولاته زلهێزه‌كانی ده‌سته‌وه‌ستان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك.
كۆرۆنا هه‌یبه‌تی مرۆڤایه‌تی گۆری له چهرخێكهوه بۆ چه‌رخێكی تر له شوێنی كاره‌وه بۆ ماڵ دیارترین وته‌ی سه‌رده‌می كۆرۆنا له‌ماڵ بمێنه‌ره‌وه تا پارێزراو بیت، شانبه‌شانی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی تا به ئێستا ده‌گات خزمه‌تی به‌رچاوی خه‌ڵكی كردبێت ته‌كنه‌لۆژیایه كه ده‌ورو كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له ژیان و گوزه‌ران و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م كایه‌كانی تر سه‌رباری زیانه‌كانیشی كه ئیتر له‌سه‌ر خه‌ڵكی و خوی خه‌ڵكی وه‌ستاوه.
وه رۆڵی ئاكتیڤی هه‌بووه له‌م سه‌رده‌می كۆرۆنایه‌دا به‌جیا له كایه‌ی ته‌ندروستی وه‌ك باسم كرد ته‌كنه‌لۆژیا پێ به پێ ی سه‌رده‌م و قۆناغ رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه، ژیانی تا راده‌یه‌ك به زیندوێتی هێشتۆته‌وه، ته‌كنه‌لۆژیاو رۆلی سۆشیال میدیا كاری له زۆرێك له خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان كرد ببنه پردێك بۆ هاوكاری خه‌ڵكانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت به‌هاوكاری یه مادی و ته‌ندروستی یه‌كانه‌وه، جوڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵكی و په‌رۆشی بۆ دابین كردنی پێداویستی یه كانیان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێنده‌ی ئه‌م ئامێره بێ ته‌ل و بێ روحه په‌رۆشی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی نه‌بووه بۆ دابین كردنی پێداویستی خۆراكی به ئێستاشه‌وه جگه له خۆ سهرقالكردن و خۆ مهشغولكردن هیچی تری پێ نیه ..
نوسینی / پارێزه‌ر.. نسار مسته‌فا
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25