riklam

ترخێنە‌

بابەتی گۆڕاو 01:56 PM - 2020-04-07
.

.

ترخێنە‌

 

*بەدە‌ست سە‌رمە‌وە‌ گیرم خواردووە‌، تە‌واو ئیزعاجی كردووم، ئە‌ڵێی من سە‌ری ئە‌وم

 

*شە‌خسییە‌ت لە‌ خۆراكیشدا شە‌رتە‌. ترخێنە‌ ئە‌و ھە‌موو شتە‌ بە‌كە‌ڵكە‌ی تیایە‌ كە‌چی نیو ئە‌وە‌ندە‌ی بریانی حورمە‌تی نییە‌

 

*ھە‌تا لە‌ كوردستاندا نە‌ژیت بڕواناكە‌ی گاجووتیش ئە‌توانێ سە‌یارە‌ لێ بخوڕێ

 

*بە‌زە‌ییم بە‌ ڕۆنگۆڕدا دێتە‌وە‌. فە‌قیرە‌ كە‌ لە‌ كە‌رە‌نتینە‌ نە‌جاتی بوو ئە‌بێ بچێتە‌ چاڵە‌وە‌

 

*ڕۆژنامە‌نووسی ئە‌مڕۆ یە‌كێكە‌ لە‌ مە‌ترسییە‌ گە‌ورە‌كانی سە‌ر زمانی كوردی

 

*زە‌لامی وا ھە‌یە‌ لە دوورە‌وە‌ ھیچ و پووچ دیارە‌ بە‌ڵام كە‌ ئە‌كە‌ویتە‌ قسە‌كردن لە‌گە‌ڵیدا بۆت دە‌رئە‌كە‌وێ ئە‌حمە‌قیشە‌

 

*حزبی كوردی ھە‌موو ئینسانێكی باش تڕۆ دە‌كات، بە‌ڵام ھە‌ر یە‌كە‌ی بە‌ نە‌وعێك

 

*كورد ئە‌وە‌ی خۆشە‌ دە‌پانزە‌ ساڵە‌ ڕە‌فیقتە‌ كە‌جی ھێشتا ھە‌ر گومانت لێ دە‌كات پاراستن بیت

 

*مناڵێكی ثالاسیمیام بینی دە‌یوت ڕۆژی چوار جار كۆرۆنا بگریت بە‌ڵام دایك و باوكت ئامۆزای یە‌كتر نە‌بن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket